ژماره‌یه‌ک په‌رله‌مانتار له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کو‌ردستانی عێراقدا نامه‌ی ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌ی خۆیان خستۆته به‌رده‌م سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان. تا ئێستا بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ست له‌کار کێشانه‌وانه نه‌دراوه.
بێجگه له دادوه‌ر ڕزگار، شه‌ش ئه‌ندام په‌رله‌مانی تر (چواریان سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و دووانیشیان سه‌ر به لیستی کو‌ردستانی) نامه‌ی ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌کانیان خستۆته به‌رده‌م سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه دووان له ئه‌ندامه بێلایه‌نه‌کانی لیستی کو‌ردستانی ده‌ست له کار ده‌کێشنه‌وه، بێجگه له عه‌بدوڵای مام عه‌لی که پێشتر گووتویه‌تی ئاره‌زووی له کاری په‌رله‌مانی نه‌بووه و ناچار کراوه ببێته ئه‌ندامی په‌رله‌مان.
له‌م به‌رنامه‌یه‌دا نامه‌وێت ئه‌ندام بوون له لایه‌نێک یان بێلایه‌نی بکه‌مه ته‌وه‌ر هێنده‌ی ئه‌وه‌ی ده‌خوازم بزانین ئه‌م ده‌ست له‌کارکێشانه‌وانه چ جۆره ڕه‌هه‌ندێکی شیکردنه‌وه‌ی سیاسی هه‌ڵده‌گرێت؟ مه‌به‌ست له‌م ده‌ست له‌کار کێشانه‌وانه چین؟ ئایا کاریگه‌ری ده‌بێت به‌سه‌ر ئاکتیڤ کردنی ڕۆڵی په‌رله‌مانه‌وه ؟ له ده‌مێکدا داوا له په‌رله‌مانی هه‌رێم ده‌کرێت ڕۆڵی خۆی وه‌ک په‌رله‌مان ببینێت له چاودێری کردنی کار و ئه‌رک و به‌رنامه‌کانی حکومه‌تدا و هه‌روه‌هاش خاوه‌نی سه‌نگیی خۆی بێت له ناو پرۆسه‌ی سیاسی هه‌رێمه‌که‌دا.
ئه‌م دیارده‌یه چه‌ندێک پۆزه‌تیفه وه‌ک هه‌ڵوێست وه‌رگرتنی په‌رله‌مانتاران به‌رامبه‌ر ڕه‌وشی هه‌رێمی کو‌ردستانی عێراق؟
به دیوه‌که‌ی تردا، ئایا بڕیاری ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه کاریگه‌ریه‌کی نێگه‌تیڤی نابێت به‌سه‌ر ئه‌و جۆره بیر و بۆچونانه‌ی په‌رله‌مانتارانی ده‌ست له کار کێشاوه هه‌یانبووه له ناو په‌رله‌ماندا؟
په‌رله‌مانتاران به ده‌نگی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان بوونه‌ته په‌رله‌مانتار ، ده‌کرێت بڵێم زۆرێک له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی ده‌ستیان له کار کێشاوه‌ته‌وه‌پێیان وایه ده‌کرێت وه‌ک کار و ئه‌رکێکی پیرۆز له کاری په‌رله‌مانی بڕوانرێت به‌و مه‌رجه‌ی بتوانیت نوێنه‌رایه‌تیه‌کی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵک بیت و ئه‌گه‌ر نه‌توانیت ببیته نوێنه‌رێکی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵک ئه‌وا شه‌رمه له هۆڵی په‌رله‌ماندا دابنیشیت.
ئه‌مه‌ی په‌رله‌مانتاره ده‌ست له کارکێشاوه‌کان کردیان له به‌رژه‌وه‌ندی گشتیه یان بۆ ده‌ستکه‌وتی تایبه‌ته؟
ئایا لەناو پەرلەماندا کاری زیاتر ده‌کرێت ، یان وه‌ک ده‌گوترێت بەچوونە دەرەوە لەپەرلەمان، بواری خزمەتكردن به ده‌نگده‌ران كەمترە؟
جا پرسیاری هه‌ره سه‌ره‌کیش ئه‌وه‌یه ئایا به‌م ژماره ده‌ست له‌کار کێشانه‌وانه ڕه‌وایی یاسایی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کو‌ردستانی عێراق ده‌که‌وێته ژێر پرسیاره‌وه؟
به‌ڵێن ساڵح میوانداری به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هه‌له‌و واشنتۆنی کرد.
میوانه‌کانی به‌رنامه :
عومه‌ر حه‌مه‌ده‌مین، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کو‌ردستانی عێراق له‌سه‌ر لیستی کو‌ردستانی
دکتۆر جه‌عفه‌ر عه‌لی، ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌کێکیشه له‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی نامه‌ی ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌ی پێشکه‌ش کردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 51 خوله‌كه.