دانیشـتوانی هه‌رێمی باکوری ڕۆژئاوای پاکسـتان گازنده‌یان کردووه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به ده‌نگه‌وه‌چوونی حکومه‌تی وڵاته‌که‌یان به‌رامبه‌ر کاره‌سـاتی لافاوه‌که‌ی بووه مایه‌ی کوژرانی زیاتر له 1000 که‌س
بومه‌له‌رزه‌یه‌کی تا ڕاده‌یه‌ک به‌هێز له ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌دا له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئێرانی داوه پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ هه‌ینیش بومه‌له‌رزه‌یه‌کی تری به‌هێزی 5.7 به پـێوانه‌ی ڕێـخته‌ر له باکوری ڕژهه‌ڵاتی وڵاته‌که‌ی دا
کاربه‌ده‌سـتانی ئیسرائیل ده‌ڵێن ئه‌م هێرشانه‌یان له تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌و هێرشه موشـهکیـیه بووه که ڕۆژی هه‌ینی کراوه‌ته سه‌ر شـاری ئاشـکهلۆنی باشوری ئیسرائیل
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕۆژی شه‌ممه مه‌زه‌نده‌ی کرد که‌وا نزیکه‌ی یه‌ک ملیۆن پاکسـتانی به‌هۆی ئه‌م لافاوانه‌وه زیانیان پـێـگه‌یشـتووه و هه‌زاران کێڵگه و خانووبه‌ره وێران بوون
کاربه‌ده‌سـتانی هێڵی ئاسـمانی پاکسـتان ده‌ڵێن لێـکۆڵهرهوهکان تۆمارکه‌ری زانیاریـیه‌کان، واته ئه‌وه‌ی پـێی ده‌ڵێن سـندوقی ڕه‌ش، هی ئه‌و فڕۆکه‌یه‌ی که‌وتۆته خواره‌وه و هه‌ر 152 که‌سه‌که‌ی تیایدا بوون مردن دۆزراوه‌ته‌وه
کۆشـکی سـپی داوای له ماڵپه‌ڕی WikiLeaks کردووه به‌ڵـگه‌نامه‌ی نهێنی دیکه له‌سه‌ر شه‌ڕی ئه‌فغانسـتان بڵاونه‌کاته‌وه. ده‌ڵێت گرنگه چیتر زیان به ئاسایشی نیشـتیمانی ئه‌مه‌ریکا نه‌گات
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن دوو ژنی به‌ریتانی و 4 عێراقی گیانیان له ده‌سـتداوه و هه‌روه‌ها وه‌زیری زانست و ته‌کنه‌لۆجیای عێراق ڕائید فه‌همی برینداربووه و به‌ره‌و نه‌خۆشـخانه براوه
ڕێبه‌رانی سوری و سعودی گه‌یشـتنه لوبنان بۆ سـازکردنی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی که‌م وێنه‌ی نێوانیان به مه‌به‌سـتی خاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و گرژیـیانه‌ی که‌وتوونه‌ته‌وه له ئاکامی شیانی تاوانبارکردنی حزبوڵا به گوشـتنی حه‌ریری
سه‌رۆکی ئه‌فغانی حامید کارزای ناڕه‌زایی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر ئاشـکراکردنی ئه‌و به‌ڵـگه‌نامه نهێنیـیانه‌ی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا که تایبه‌تن به شه‌ڕی ئه‌فغانسـتان
کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن له ئاکامی هێرشێکی خۆکوژی به ماشێنێکی بۆمبرێژکراو له شارۆچکه‌ی شه‌رقات 3 سه‌ربازی عێراقی کوژراون ، ئه‌م ناوچه‌یه 300 کیلۆمه‌تر له باکوری به‌غدای پایته‌خته‌وه دووره
حامید کارزای سه‌رۆکی ئه‌فغانی پێشنیازی کردووه و ده‌ڵێت پێویسته هێزه‌کانی هاوپه‌یمان رێوشوێنی توندتر له دژی په‌ناگه‌کانی تێرۆرستان له پاکستان‌دا بگرنه‌به‌ر
به‌رپرسانی دادگایه‌کی فه‌ره‌نسایی ده‌ڵێن داواکارانی گشتی وان له هه‌وڵی تۆمه‌تبارکردنی پـیاو و ژنێک به گومانی کوشتنی هه‌شت ساوای تازه له دایکبووی خۆیان
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌رنوسێکی 59 ملیار دۆلاری بۆ زیادکردنی سه‌ربازه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانستان په‌سه‌ند کردووه
فڕۆکه‌یه‌کی نه‌فه‌ر هه‌ڵـگر که 152 که‌سی هه‌ڵگرتبوو له‌سه‌ر گردێـکی دور ده‌ستی نزیک پایته‌ختی پاکسـتان که‌وتۆته خوارێ و هه‌ر هه‌موویان گیانیان له‌ده‌سـتداوه
سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما ده‌ڵێت ئه‌و هه‌زاره‌ها به‌ڵـگه‌نامانه‌ی ئاشـکراکراون ده‌رباره‌ی شه‌ڕی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانسـتان هیچ شـتێـکی نوێـیان تیادا نیـیه
لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ئه‌مه‌ریکی گه‌یشـتۆته ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ناتوانێت بزانێت زۆربه‌ی ئه‌و 9.1 ملیار دۆلاره‌ی له داهاتی نه‌وتی عێراق بۆ بنیادنانه‌وه‌ی وڵاته‌که ته‌رخانکراوه چی لێـهاتووه
ڕۆژی سێشه‌ممه و له گوته‌یه‌کیدا له ئه‌نقه‌ره به‌ڕێز کامیرۆن گوتی ئه‌و خۆشـحاڵ ده‌بێت به‌وه‌ی پـێشـوازی له تورکیا بکرێت له یه‌کێتی ئه‌وروپادا و بێزاری خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر دواخسـتنی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه
ئێران سزا نوێـیه‌کانی له لایه‌ن یه‌کێتی ئه‌وروپا و که‌نه‌داوه سه‌پـێنراونه‌ته سه‌ری مه‌حکوم کردووه که به‌شی وزه و بازرگانی بیانی و که‌رتی بانکی وڵاته‌که‌ی ده‌کاته ئامانج
په‌رله‌مانتاره‌کان ده‌ڵێن به‌هۆی ڕێـکنهکهوتن له‌سه‌ر پـێـکهێنانی حکومه‌تی نوێ ئه‌و بڕیاره دراوه
له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو له نزیک شـاری که‌ربه‌لای باشوری عێراق به لایه‌نی که‌م 20 که‌س ده‌کوژرێن و زیاتر له 50 که‌سی دیکه بریندارده‌بن
زیاتر نیشـان بده