کاربه‌ده‌سـتانی هێڵی ئاسـمانی پاکسـتان ده‌ڵێن لێـکۆڵه‌ره‌وه‌کان تۆمارکه‌ری زانیاریـیه‌کان، واته ئه‌وه‌ی پـێی ده‌ڵێن سـندوقی ڕه‌ش، هی ئه‌و فڕۆکه‌یه‌ی که‌وتۆته خواره‌وه و هه‌ر 152 که‌سه‌که‌ی تیایدا بوون مردن دۆزراوه‌ته‌وه.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن ئه‌و تۆمارکه‌ره ئه‌مڕۆ شه‌ممه دۆزراوه‌ته‌وه و ده‌شڵێن ده‌نێردرێت بۆ وڵاتێـکی تر به مه‌به‌سـتی شیکردنه‌وه‌ی زانیاریـیه‌کان.
کاربه‌ده‌سـتان گوتوویانه ده‌شێت زانیاریـیه‌کان ئه‌و سه‌ره داوانه بخه‌نه ڕوو سه‌باره‌ت به هۆکاری که‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌که.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ئه‌م فڕۆکه‌یه له که‌راچیـیه‌وه له باشوری پاکسـتانه‌وه ده‌چوو بۆ ئیسلام ئابادی پایته‌خت و له نزیک فڕۆکه‌خانه‌ی ئیسلام ئاباده‌وه که‌وته خوارێ.
واش پـێـده‌چێت ته‌متومان و که‌شی باراناوی هۆکاری تێـکشـکانی ئه‌م فڕۆکه‌یه‌ی جۆری ئێرباسی 321 بووبن.