کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن له ئاکامی هێرشێکی خۆکوژی به ماشێنێکی بۆمبرێژکراو له شارۆچکه‌ی شه‌ر‌قات 3 سه‌ربازی عێراقی کو‌ژراون ، ئه‌م ناوچه‌یه 300 کیلۆمه‌تر له باکوری به‌غدای پایته‌خته‌وه دووره.
له‌و باره‌یه‌وه ، پۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت له هێرشه خۆکوژیه‌که‌ی ئه‌مڕۆ که بنکه‌یه‌کی له‌شکری عێراقی تێدا کرایه ئامانج ، به‌لای که‌م 8 سه‌رباز بریندار بوون. هه‌ر ئه‌مڕۆش له ئاکامی ته‌وقینه‌وه‌ی بۆمبێکی چێندراوی نێو جاده له شارۆچکه‌ی فه‌لـلوجه 5 سه‌رباز زامدار بوون.
دوێنێش پۆلیس له به‌غدا پایته‌خت رایگه‌یاند که به‌هۆی هێرشێک له ده‌ره‌وه‌ی بانقێکی حکومه‌تی له گه‌ڕه‌کی شیعه نشینی سه‌در ، 5 که‌س کوژران و هه‌روه‌ها 12 که‌سیش بریندار بوون.
له‌لایه‌کی تره‌وه، به هۆی گه‌رده‌لو‌لێکی خۆڵ بارین ، هه‌لیکۆپته‌رێکی له‌شکری عێراقی له نزیک شاری که‌ربه‌لاوه که‌ته خواره‌وه و ده‌رئه‌نجام 4 سه‌رنشینی نێوی گیانیان له ده‌ست دا.
هه‌ر ئه‌مڕۆش ئه‌دمیراڵی ئه‌مریکای مایک موڵنی ئه‌فسه‌ری پایه به‌رز سه‌ردانی عێراقی کرد و گوتی که ئه‌و خۆشحاڵه به‌رامبه‌ر ئه‌و رۆڵه‌ی هێزه‌کانی عێراقی بینیویانه له‌و ده‌مه‌وه‌ی له ساڵی پاره‌وه له‌شکری ئه‌مریکا له شاره سه‌ره‌کیـیه‌کانی عێراق کشاونه‌ته‌وه.