ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌رنوسێکی 59 ملیار دۆلاری بۆ زیادکردنی سه‌ربازه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانستان په‌سه‌ند کردووه.
یاسادانه‌ران له ڕۆژی سێشه‌ممه به 308 ده‌نگی ئه‌رێ به‌رامبه‌ر 114 ده‌نگی نه‌رێ ئه‌و به‌رنوسه‌یان په‌سه‌ند کرد و پاشان ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌رده‌م سه‌رۆک ئۆباما تا مۆری بکات. ئه‌و به‌رنوسه بریتییه له 37 ملیار دۆلار بۆ خه‌رجی 30 هه‌زار سه‌ربازی تری ئه‌مه‌ریکا بۆ ئه‌فغانستان و هه‌روه‌ها خه‌رجییه‌کان له عێراقیش. سیناتیش پێشتر ئه‌و به‌رنوسه‌ی په‌سه‌ند کردبوو.
شایانی باسه له ساڵی 2001 وه تا ئێستا کۆنگریس زیاتر له 1 ترلیۆن دۆلاری بۆ خه‌رجی هه‌ردوو شه‌ڕی ئه‌فغانستان و عێراق په‌سه‌ند کردووه.
زیاتر له 100 ئه‌ندامی دیموکرات ده‌نگیان له دژی ئه‌و به‌رنوسه دا. هه‌ندێ له یاسادانه‌ره دیموکراته‌کان ده‌ڵێن به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی به هه‌زاران به‌ڵگه‌نامه‌ی له‌شکری ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕێک دوودڵیـیان له باره‌ی پیشوهچونهکانی شه‌ڕی ئه‌فغانستان زیادکردووه. به شێوه‌یه‌کی گشتی کۆماریـیه‌کان زیاتر پشتیوانیان له‌م به‌رنوسه کرد له کاتێکدا ته‌نها 12 ئه‌ندامی کۆماری ده‌نگی نهرێنیـیان دابوو.