لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ئه‌مه‌ریکی گه‌یشـتۆته ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ناتوانێت بزانێت زۆربه‌ی ئه‌و 9.1 ملیار دۆلاره‌ی له داهاتی نه‌وتی عێراق بۆ بنیادنانه‌وه‌ی وڵاته‌که ته‌رخانکراوه چی لێـهاتووه.
پـیاداچوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت به خه‌رجیـیه‌کان نیشـانی داوه که‌وا په‌نتاگۆن ناتوانێت ڕوونی بکاته‌وه چۆن 8.7 ملیار دۆلار خه‌رج کراوه. ده‌شڵێت پـنتاگۆن شـکستی هێناوه له‌وه‌ی حسابی بانکی دوروست بۆ ئه‌و بڕه پاره‌یه بکاته‌وه که له سـاڵی 2004 وه تا 2007 له ژێر کۆنتڕۆڵیدا بووه.
ژمێریارانی تایبه‌ت به پـیاداچوونه‌وه‌که ده‌ڵێن به‌بێ ئه‌و حسابی بانکانه پاره‌کان به هه‌ده‌ر ده‌چن و نازانرێت چیان لێـدێت.
به‌پـێی لێـکۆڵینه‌وه‌که 8.7 ملیار به شـێوه‌یه‌کی نادوروست خه‌رج کراوه و ته‌نانه‌ت هیچ زانیاریه‌ک ده‌باره‌ی 2.7 ملیار دۆلاری ئه‌و بڕه پاره‌یه تۆمار نه‌کراوه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا باس له هیچ جۆره فرتوفێڵـێک ناکرێت که کرابێت.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا له کاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر لێـکۆڵینه‌وه‌که به‌ڵێنی داوه شێوازی حساباتی خۆی بگۆڕێت.
هێشـتا 34 ملیۆن دۆلار له‌و بڕه پاره‌یه لای ئه‌مه‌ریکا ماوه‌ته‌وه که بڕیاربوو له 2007 دا بچێته‌وه ژێر ده‌سـتی عێراقیـیه‌کان.