فڕۆکه‌یه‌کی نه‌فه‌ر هه‌ڵـگر که 152 که‌سی هه‌ڵگرتبوو له‌سه‌ر گردێـکی دور ده‌ستی نزیک پایته‌ختی پاکسـتان که‌وتۆته خوارێ و هه‌ر هه‌موویان گیانیان له‌ده‌سـتداوه.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن فڕۆکه‌که له جۆری ئێرباس بووه و ڕۆژی چوارشه‌ممه له شاری به‌نده‌ری که‌راچی باشوری وڵاته‌که‌وه به‌ره‌و ئیسلام ئابادی پایته‌خت ده‌چوو، به‌ڵام که‌وتۆته خوارێ له‌و ده‌مه‌ی له که‌شوهه‌وایه‌کی باراناوی و ته‌ماویدا هه‌وڵی نیشـتنه‌وه‌ی داوه.
تیمه‌کانی فریاگوزاری ده‌سـتبه‌جێ ڕه‌وانه‌ی گردی مارگاڵه کران و هاوکات چه‌ند فڕۆکه‌یه‌کی هه‌لیکۆپـته‌ر به‌سه‌ر ئاسمانی شوێنی ڕووداوه‌که‌دا ده‌سوڕانه‌وه تا ئه‌گه‌ر که‌سێـک به زیندویی ڕزگاری بووبێت به هانایه‌وه بچن. کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن پـێشـتر ڕاپـۆرت درابوو چه‌ند که‌سێـک ڕزگاریان بووه، به‌ڵام ئه‌و هه‌واڵه ڕاست نیـیه.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له پاکسـتان ده‌ڵێت دوو هاوڵاتی ئه‌مه‌ریکایی له ڕووداوه‌که‌دا گیانیان له‌ده‌سـتداوه.
هێزێـکی له‌شـکری ڕه‌وانه‌ی شوێنی که‌وتنی فڕۆکه‌که کراون تا یارمه‌تی بده‌ن له هه‌وڵه‌کانی گه‌ڕان و پـشـکنین به دوای قوربانیـیه‌کاندا. گردی مارگاڵه ناوچه‌یه‌کی دارسـتانی چڕه و شوێنێـکی سه‌خته و له ئێسـتادا که‌شوهه‌وایه‌کی خراپـیش گرتویهتێوه.
تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه‌که هۆکاری که‌وتنی فڕۆکه‌ک نه‌زانراوه. گوته‌بێژێـکی هێڵی ئاسـمانی ئێر بلو (ڕه‌حیل ئه‌حمه‌د) گوتی فڕۆکه‌که هیچ کێشه‌ی ته‌کنیکی نه‌بووه و فڕۆکه‌وانه‌کان هیچ ئاماژه‌یان به‌وه نه‌کردووه له بارێـکی نائاسایـیدا بن.