کاربه‌ده‌سـتانی پاکسـتان ده‌ڵێن ژماره‌ی قوربانیـیانی ئه‌و لافاوانه‌ی له ئاکامی بارانه وهرزیـیهکان که‌وتوونه‌ته‌وه گه‌یشـتۆته 800 که‌س. تاقمه‌کانی فریاکه‌وتن هه‌وڵ ده‌ده‌ن بگه‌نه هه‌زاران له دانیشـتوانی گونده‌کان که به‌هۆی ئه‌م لافاوانه گیریان خواردووه.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن 4 ڕۆژ باران باریوه له ناوچه‌ی باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی پاکسـتان، هاوکات له ڕۆژهه‌ڵات و باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانسـتانیش و له‌ویش 64 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتداوه.
هێزه‌کانی ناتۆ و ئه‌فغانی ده‌ڵێن ئه‌وان هه‌لیـکۆپته‌ر به‌کارده‌هێنن بۆ ڕزگارکردنی ئه‌و که‌سانه‌ی گیریان خواردووه و هه‌روه‌ها له دابه‌شـکردنی کۆمه‌ک و یارمه‌تیـیه‌کان له‌و ناوچانه‌ی زیانێـکی زۆریان له ناو ئه‌فغانسـتاندا پـێـگه‌یشتووه وه‌کو هه‌ردوو ناوچه‌ی کونار و نانگاهار.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕۆژی شه‌ممه مه‌زه‌نده‌ی کرد که‌وا نزیکه‌ی یه‌ک ملیۆن پاکسـتانی به‌هۆی ئه‌م لافاوانه‌وه زیانیان پـێـگه‌یشـتووه و هه‌زاران کێڵگه و خانووبه‌ره وێران بوون و هه‌روه‌ها شه‌قامه‌کانیش تێـکچوون.
نزیکه‌ی 45 پـرد له ده‌وری هه‌رێمی خه‌یبه‌ر په‌ختونخوا تێـکشـکاون و ئه‌و شـا ڕێـیهی بۆ چین ده‌چێت هێشـتا نوقمی ئاوه.
دیمه‌نه‌کانی ته‌له‌فیزیۆن ژماره‌یه‌کی زۆری ژن و منداڵ و پـیاو نیشـان ده‌ده‌ن که له بهرزایـیهکان گردبوونه‌ته‌وه به‌و هیوایه‌ی به به‌له‌مێـک یان به ههلیـکۆپـتهرێـک ڕزگاریان بکه‌ن.