دانیشـتوانی هه‌رێمی باکوری ڕۆژئاوای پاکسـتان گازنده‌یان کردووه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به ده‌نگه‌وه‌چوونی حکومه‌تی وڵاته‌که‌یان به‌رامبه‌ر کاره‌سـاتی لافاوه‌که‌ی بووه مایه‌ی کوژرانی زیاتر له 1000 که‌س.
کاربه‌ده‌سـتانی پاکسـتان دان ده‌نێن به‌وه‌ی له هه‌وڵێـکی سه‌ختدان بۆ ده‌ست ڕاگه‌یشتن به‌و هه‌زاران گوندنشینانه‌ی به‌هۆی باران بارینی وه‌رزیـیه‌وه دووچاری مه‌ینه‌تی هاتوون.
زیانی هه‌ره زۆر له‌م کاره‌سـاته سـروشـتیه‌دا له ناوچه‌ی خه‌یبه‌ر په‌ختونخوا بووه.
کاربه‌ده‌سـتێـکی خۆجێی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کاروباری کاره‌سـاته سـروشتیـیه‌کان به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئه‌سۆشێتد پـرێسی گوتووه که‌شناسان له هه‌رێمه‌که ئه‌م وێرانکاریـیه سـروشتیه‌یان ئاشـکراکردبوو که به گه‌وره و کاره‌سـات ناودێری کردووه.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ترسیان له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیانه هه‌یه که به‌هۆی ئاوه‌وه ده‌که‌ونه‌وه وه‌ک سکچوون و کۆلێرا له نێو ڕزگاربووانی ئه‌م کاره‌سـاته سـروشـتیـیه‌دا.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان وای مه‌زه‌نده کردووه ئه‌م کاره‌سـاته سـروشـتیـیه کاریگه‌ری کردۆته سه‌ر نزیکه‌ی یه‌ک ملیۆن که‌س له پاکسـتاندا.
هاوکات له ئه‌فغانسـتانیش ئاوی لافاوه‌که زیاتر له 60 که‌سی کوشـتووه. هێزه سه‌ربازیـیه‌کانی ئه‌فغانی و ناتۆ ده‌ڵێن هه‌لیکۆپـته‌ریان به‌کارهێناوه بۆ دابه‌شـکردنی کۆمه‌ک بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی زیانی زۆریان لێـکه‌وتووه له ئه‌فغانسـتان، له‌وانه هه‌رێمه‌کانی کونار و نانگارهار.