سه‌رۆکی ئه‌فغانی حامید کارزای ناڕه‌زایی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر ئاشـکراکردنی ئه‌و به‌ڵـگه‌نامه نهێنیـیانه‌ی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا که تایبه‌تن به شه‌ڕی ئه‌فغانسـتان و ده‌ڵێت ئه‌مه ژیانی ئه‌و که‌سـانه ده‌خاته بهرمهترسـیـیهوه که یارمه‌تی هێزه‌کانی نێونهتهوهیییان له وڵاته‌که‌دا داوه.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه و له کابول به‌ڕێز کارزای ئه‌م لێـدوانه‌ی دا و گوتیشی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵـگه‌نامانه کارێـکی نابهرپـرسـانهیه و جێی بێزاریـیه و گوتی ئێسـتا ژیانی ئه‌و که‌سـانه که‌وتۆته به‌ر مه‌ترسـیـیه‌وه که زانیاریان داوه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ماڵپه‌ڕی Wikileaks ژماره‌یه‌کی زۆری به‌ڵـگه‌نامه‌ی شه‌ڕی ئه‌فغانسـتانی بڵاوکرده‌وه.
دامه‌زرێنه‌ری ماڵپه‌ڕی Wikileaks جولیان ئاسانج ده‌ڵێت کۆمه‌ڵه‌که‌ی زیاتر له 15 هه‌زار به‌ڵـگه‌نامه‌یان بڵاو نه‌کردۆته‌وه چونکه ناوی ئه‌و که‌سـانه‌یان تیادا بووه که زانیاریان داوه.
هه‌روه‌ها کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکاش ده‌ڵێن بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵـگه‌نامانه له‌وانه‌یه مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی که‌سـانێـک هه‌بێت و هه‌روه‌ها بۆ کرده‌وه له‌شـکریـیه‌کان.