به‌رپرسانی دادگایه‌کی فه‌ره‌نسایی ده‌ڵێن داواکارانی گشتی وان له هه‌و‌ڵی تۆمه‌تبارکردنی پـیاو و ژنێک به گومانی کوشتنی هه‌شت ساوای تازه له دایکبووی خۆیان.
دایکی قوربانیانی ساوایان بۆته سه‌نگی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی فه‌رمی، ئه‌مه‌ش وه‌ک قۆناغی به‌رایی به‌ر له تۆمه‌تبارکردنی. هاوکات مێردی ژنه‌که گومانی شاردنه‌وه‌ی لاشه‌کانی ئه‌و ساوایانه‌ی لێده‌کرێت.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، ئه‌م ژن و مێرده که ته‌مانیان له چله‌کاندایه راپـێچی گرتوخانه کران، دوای ئه‌وه‌ی پاشماوه‌ی لاشه‌ی ساواکان له نێو دوو جێگای جیاوازدا له نزیک شـاری لیل له باکوری فه‌ڕه‌نسـا دۆزرانه‌وه.
دراوسێکانیان ده‌ڵێن ئه‌و جوته دوو که‌سی زۆر ئاسایی و به‌ڕێز دیاربوون.