ڕۆژی سێشه‌ممه په‌رله‌مانی عێراق کۆبوونه چاوه‌ڕوانکراوه‌که‌ی خۆی بۆ کاتێـکی نادیار دواخست.
په‌رله‌مانتاره‌کان ده‌ڵێن به‌هۆی ڕێـکنه‌که‌وتن له‌سه‌ر پـێـکهێنانی حکومه‌تی نوێ ئه‌و بڕیاره دراوه.
ئه‌م دواخستنه درێژه به‌و بنبه‌سته سیاسیـیه ده‌دات که وڵاته‌که‌ی گرتۆته‌وه له‌وه‌تای هه‌ڵبژاردنه‌که له مانگی سێ‌دا سازکراوه.
هیچ ڕۆژێـک بۆ کۆبوونه‌وه‌که ده‌سـتنیشـان نه‌کراوه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه به‌پـێی ده‌سـتوری عێراق ده‌بوایه په‌رله‌مان دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆکی وڵاتی هه‌ڵبژاردایه تا ئه‌ویش که‌سێـک بۆ پـۆستی سه‌رۆک وه‌زیر ده‌سـتنیشـان بکات و داوای لێـبکات حکومه‌ت پـێـکبهێنێت.