سه‌رۆکی ئه‌فغانی حامید کارزای ده‌ڵێت هێرشێـکی موشه‌کی ناتۆ له باشوری ئه‌فغانسـتان گیان له‌ده‌سـتدانی 52 سیڤیلی لێـکه‌وتۆته‌وه که ژنان و منداڵیان له نێواندایه.
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا و پاکسـتان ناڕه‌زایی خۆیان ده‌رده‌بڕن به‌رامبه‌ر بڵاوکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێـک به‌ڵـگه‌نامه که وه‌ک ده‌ڵێن فایلی نهێنی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکان له‌سه‌ر شه‌ڕی ئه‌فغانسـتاندا
دادگای تاوانه‌کانی شه‌ڕ له که‌مبۆدیا پـشـتیوانکراو له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه، ڕێبه‌ری پـێشـووی خمیر ڕوژیان به ژماره‌یه‌ک تاوانی دژ مرۆڤایه‌تی تاوانبارکرد و حوکمی 19 سـاڵ زیندانیان به‌سه‌ر دا.
پـۆلیسی پاکسـتان ده‌ڵێت خۆکوژێـک خۆی له به‌رده‌م ماڵی وه‌زیرێـکی حکومه‌تی هه‌رێمی باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که‌دا ته‌قاندۆته‌وه و له ئاکامدا 7 که‌سی کوشتووه و به لایه‌نی که‌م 21 که‌سی دیکه بریندارکردووه
خێڵێـکی سه‌ر به حکومه‌تی یه‌مه‌ن له‌گه‌ڵ یاخیبووه حوسیـیه‌کان به ئاگربه‌ستێـک گه‌یشتوون پاش ئه‌و شه‌ڕ و پـێـکدادانه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو له ناوچه‌که‌دا که بووه مایه‌ی کوژرانی نزیکه‌ی 70 که‌س
پۆلیسی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت ژماره‌ی گیان له‌ده‌سـتدان له ئاکامی که‌وتنه بهسهرایهکی خه‌ڵـکی له ڤیسـتیڤاڵێـکی میوزیک گه‌یشته 19 کوژراو و به لایه‌نی که‌مه‌وه 340 بریندار.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ده‌ڵێت ئێران ئاماده‌یه دوای کۆتاییهاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان له مانگی نۆدا وتووێژ له‌سه‌ر پـرۆگرامی ناو‌کی له‌گه‌ڵ یه‌کێتی ئه‌وروپا بکات.
ده‌مڕاستێـکی تاڵیبان گوتی ئه‌و جوته هاتبوونه ناو ناوچه‌یه‌ک که له ژێر کۆنتڕۆڵی یاخیبووه‌کان بووه و شه‌ڕه ته‌قه‌یه‌ک هه‌ڵـگیرساوه و تیایدا یه‌ک له‌و سه‌ربازه ئه‌مه‌ریکیـیانه کوژرا
کۆمیسیۆنی به‌رگری نیشتیمانی کۆریای باکور، ئه‌مڕۆ شه‌ممه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجام دانی شه‌ڕی پیرۆزی کردووه دژی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و کۆریای باشوریش
ئه‌دمیراڵ مایک مۆڵن له ئیسلام ئاباده و بڕیاره له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی له‌شـکری پاکسـتان جه‌نه‌ڕاڵ ئیشفاق کیانی کۆبـبێته‌وه
کاربه‌ده‌سـتانی ناتۆ له ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێن ده‌سـتیان کردووه به گه‌ڕان به شوێن دوو سه‌ربازدا که له بنکه‌که‌ی خۆیان له کابول دیارنه‌ماون
ئێران ده‌ڵێت بودجه‌یه‌کی هه‌شت ملیۆن دۆلاری ته‌رخان کردووه بۆ ده‌ستکردن به زنجیره‌یه‌ک توێژینه‌وه له‌سه‌ر یه‌کگرتنی ناووکی وه‌ک ئه‌ڵته‌رناتیڤێک بۆ سه‌رچاوه‌ی ووزه.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت به‌رنوسی ڕیفۆرمی دارایی که له زوویه‌کی هه‌فته‌ی ڕابردوودا مۆری کرد ، به‌شێکی سه‌ره‌کی پلانه ئابوریه‌که‌یه‌تی بۆ ده‌رهێنانی ئه‌مریکا له قه‌یرانی ئابووری
ئه‌لقاعیده به‌رپرسیاره‌تی هێرشێکی سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ی بۆ سه‌ر باڵه‌خانه‌کانی ده‌زگاکانی ئاسایش و زانیاری له باشوری یه‌مه‌ن گرتۆته ئه‌ستۆ که له ئه‌نجامدا به که‌می 3 که‌س کوژرابوون
کۆریای باکور هه‌ڕه‌شه‌ی کردووه وه‌ڵامی به کرده‌وه ده‌داته‌وه به مانۆڕ و ڕاهێنانی ده‌ریایی که به‌رنامه‌ی له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکا و کۆریای باشور دیارکراوه و یه‌کشه‌ممه له ده‌ریای ژاپـۆن ده‌سـتپـێـده‌کات
به‌ڕێز ئۆباما ئه‌م لێـدوانه‌ی دا پاش کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ کرستۆفه‌ر هێڵ باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له عێراق و جه‌نه‌ڕاڵ ڕه‌ی ئۆدێرنۆ گه‌وره فه‌رمانده‌ی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا له عێراق له کۆشـکی سـپی
کۆریای باکور ده‌ڵێت مانۆری له‌شکری هاوبه‌ش ئه‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و کۆریای باشور به‌شداری تێدا ده‌که‌ن، هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی مه‌زن له‌سه‌ر ئاسایشی نیمچه دورگه‌ی کۆریا و هه‌روه‌ها جیهان ده‌خوڵقێنێت
په‌رله‌مانی تورکیا گۆڕانکاریـیه‌کی ده‌ستووری په‌سه‌ند کردووه، که به مه‌به‌ستی خاوکردنه‌وه‌ی یاسای دژه تیرۆره، ئه‌وه‌ی بۆ به‌ندکردنی ئه‌و کوردانه به‌کار ده‌هێنرێت که به‌شداریه‌کی که‌م له خۆپیشاندانی توندوتیژدا ده‌که‌ن
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت، ده‌ست به په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی تایبه‌تی له‌شکری ئه‌نده‌نوسیا ده‌کاته‌وه، ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی که پتر له 10 ساڵه پچڕاوه
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا ده‌ڵێت له ئاکامی هێرشێـکی ڕۆکێتی بۆ سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا 3 که‌س کوژراون و 15 که‌سی دیکه برینداربوون
زیاتر نیشـان بده