سه‌رۆک وه‌زیری به‌ریتانیا ده‌یڤد کامیرۆن په‌یمانی دا کار بکات له پـێناو به ئه‌ندامبوونی تورکیا له یه‌کێتی ئه‌وروپادا.
ڕۆژی سێشه‌ممه و له گوته‌یه‌کیدا له ئه‌نقه‌ره به‌ڕێز کامیرۆن گوتی ئه‌و خۆشـحاڵ ده‌بێت به‌وه‌ی پـێشـوازی له تورکیا بکرێت له یه‌کێتی ئه‌وروپادا و بێزاری خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر دواخسـتنی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه.
ڕێبه‌ری به‌ریتانی به توندی له دژی ئه‌و که‌سـانه قسه‌ی کرد که دژایه‌تی به ئه‌ندامبوونی تورکیا ده‌که‌ن و گوتی ئه‌وانه که‌س و لایه‌نی کۆنه‌پارێزن و یان به هه‌ڵه له ئیسلام گه‌یشـتوون.
فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌و ئۆپـۆزیسـیۆنه ده‌که‌ن که له دژی به ئه‌ندامبوونی تورکیایه.
تورکیا له 2005 وه ده‌سـتی به وتووێژکردووه به مه‌به‌سـتی به ئه‌ندامبوون له یه‌کێتی ئه‌وروپا.
به‌ڕێز کامیرۆن هه‌روه‌ها باسی له تورکیا کرد وه‌ک هاوکارێـکی سـتراتیژی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له بواری ئابوری و کاریگه‌ری دیپـلۆماسیدا.
سه‌رۆک وه‌زیری به‌ریتانیا گوتیشی ئه‌و ده‌یه‌وێت له ماوه‌ی پـێـنج سـاڵی داهاتوودا بڕی ئه‌و بازرگانیـیه‌ی که ئێسـتا له نێوان تورکیا و به‌ریتانیادا هه‌یه دوو هێند لێبکات.