گروپی چه‌کداری فه‌ڵه‌سـتینی حه‌ماس به‌ڵێـنی داوه تۆڵه‌ی کوشـتنی یه‌ک له فه‌رمانده باڵاکانی خۆی بکاته‌وه که له زنجیره‌یه‌ک هێرشی ئاسـمانی ئیسرائیل‌دا بۆ سه‌ر غه‌ززه کوژراوه.
ڕۆژی شه‌ممه و له میانه‌ی ڕێـوڕه‌سمی ناشـتنی ئه‌و فه‌رمانده کوژراوه‌ی حه‌ماس که به عیسا به‌تڕان ناسراوه، لایه‌نگرانی حه‌ماس له شه‌قامه‌کانی ناوه‌ڕاستی غه‌ززه‌دا ڕێـپـێوانێـکیان سـازکرد و هه‌ندێـکیان ته‌قه‌یان به ئاسـماندا کرد.
ده‌مڕاستی حه‌ماس سامی ئه‌بو زوهره ئه‌م هێرشه‌ی ئیسرائیلی به‌سته‌وه به بڕیارێـکی کۆماکاری عه‌ره‌ب که پـێشـتر هه‌فته‌ی ڕابردوو داویه‌تی و تیایدا بیرۆکه‌ی دانوسـتاندنی ڕاسـته‌وخۆی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستینیـیه‌کان په‌سه‌ند ده‌کات. گوتی بڕیاره‌که ڕێـگه به ئیسرائیل ده‌دات له ئه‌نجامدانی تاوانه‌کانی به‌رامبه‌ر گه‌لی فه‌ڵه‌سـتین به‌رده‌وام بێت.
گه‌واهیده‌ران و کارمه‌ندانی ته‌ندروسـتی ده‌ڵێن 11 که‌سی دیکه برینداربوون له ئه‌کامی ئه‌و هێرشه ئاسـمانیانه‌ی ئیسرائیل که له شه‌وی هه‌ینیـیه‌وه تا به‌ره‌به‌یانی شه‌ممه چه‌ند شوێنێـکی ناو غه‌ززه‌ی تیایدا کردونه‌ته ئامانج، له‌وانه چه‌ند باڵه‌خانه‌یه‌ک و تونێلی به قاچاخبردنی چه‌ک.
کاربه‌ده‌سـتانی ئیسرائیل ده‌ڵێن ئه‌م هێرشانه‌یان له تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌و هێرشه موشـه‌کیـیه بووه که ڕۆژی هه‌ینی کراوه‌ته سه‌ر شـاری ئاشـکه‌لۆنی باشوری ئیسرائیل.