پاسێـکی گه‌شتوگوزار له ئوردن وه‌رگه‌ڕاوه و تیایدا 6 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 28 که‌سی دیکه برینداربوون، له نێویاندا وه‌زیرێـکی عێراقی.
کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی ده‌ڵێن ڕووداوه‌که له‌و ده‌مه‌دا ڕوویداوه که شه‌وی پـێـنجشه‌ممه پاسه‌که له ده‌ریای مردووه‌وه به‌ره‌و عه‌مـمانی پایته‌خت گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن دوو ژنی به‌ریتانی و 4 عێراقی گیانیان له ده‌سـتداوه و هه‌روه‌ها وه‌زیری زانست و ته‌کنه‌لۆجیای عێراق ڕائید فه‌همی برینداربووه و به‌ره‌و نه‌خۆشـخانه براوه.
سه‌رنشینانی پاسه‌که به‌شێـک بوون له به‌شـداربووانی خولێـکی ڕاهێنان و ئاماده‌کردنی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بوو بۆ کۆمه‌ڵێـک عێراقی. دوو ژنه به‌ریتانیه‌که کارمه‌ندانی خولی ڕاهێنانه‌که بوون.