دادگایه‌کی میسر 3 وه‌زیری له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆکی پێشوو حوسنی موباره‌کی له تاوانه‌کانی گه‌نده‌ڵی بێگوناهی ناسین.
ده‌سته‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ هه‌رێمی دارفوری سودان ده‌ڵێت ده‌ستیکردووه به هه‌ڵمه‌تێک بۆ چه‌ککردن و گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو کۆمه‌ڵگای 400 شه‌ڕکه‌ری پێشووی هه‌ردوولا له ناکۆکی درێژخایانی نێوان سه‌رهه‌ڵداوان و حکومه‌تدا.
ڕێبه‌ری دیموکراسی‌خوازی بورما ئانگ سان سوچی ده‌ڵێت ژماره‌یه‌ک که‌س له ناوه‌وه‌ی وڵات و له ده‌ره‌وه‌ش خۆیان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن به‌وه‌ی که بڕوا ده‌که‌ن حکومه‌تی نوێ گۆڕانکاری بۆ وڵات هێناوه
دوو بۆمب له ده‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌یه‌کی حکومه‌ت له باکوری به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه و بوونه‌ته مایه‌ی کوژرانی به لای که‌م 35 که‌س
هێزه‌کانی سه‌ر به حکومه‌ت له سوریا له ناو شـاری حه‌مای ناوه‌ندی وڵاته‌که ته‌قه‌یان له خه‌ڵـکی کردووه و به لای که‌م 6 که‌سیان کوشـتووه
بڕیاره به‌حره‌ین یه‌که‌م دانیشتنی دیالۆگی نیشتیمانی ئه‌نجام بدات له‌سه‌ر ئه‌و داواکاری چاکسازییانه‌ی که له سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵه‌وه له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانی دیموکراسی‌خوازی که زۆربه‌یان شیعه‌ن ده‌ستیپێکردووه.
ڕۆژی دووشه‌ممه دادگایه‌کی تونس حوکمی 15 سـاڵ زیندانی بۆ سه‌رۆکی له ده‌سه‌ڵات لادراو زه‌ین ئه‌لعابدین بن عه‌لی ده‌رکرد
ڕۆژی دووشه‌ممه خۆپـیشـانده‌ران به ڕێـپـێوان به‌ره‌و ماڵی جێـگری سه‌رۆکی یه‌مه‌ن عه‌بد ڕهبـبۆ مه‌نسور هادی ڕۆیشتن و سکاڵانامه‌یه‌کیان دایه ده‌سـتی پاسه‌وانانی به‌ر ده‌رکی ماڵه‌که‌ی
کاربه‌ده‌سـتان له حکومه‌تی لیبیای موعه‌ممه‌ر قه‌زافی ده‌ڵێن ئه‌وان وت‌ووێژیان له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی ئۆپـۆزسیۆندا سـازداوه به مه‌به‌سـتی کۆتاییهێنان به‌و شه‌ڕه‌ی نزیکه‌ی چوار مانگه درێژه‌ی خایاندووه
چالاکوانانی سوری ده‌ڵێن هێزه‌کانی حکومه‌ت له دوایـین سه‌رکوتکردنیاندا بۆ خه‌ڵـکی ڕاپه‌ڕیوی وڵاته‌که هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر چه‌ند گوندێـکی باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که و به لای که‌م 6 که‌سیان بریندارکردووه
کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن له ئاکامی چه‌ند هێرشێـک له به‌غدای پایته‌خت و ڕۆژئاوای وڵاته‌که به لای که‌م 4 که‌س کوژراون و 8 که‌سی دیکه برینداربوون
سه‌رۆک وه‌زیری تایلاند دانی به شـکسـتهێنانی خۆیدا نا له هه‌ڵبژاردنه گشتیـیه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی پارتێـکی ئۆپـۆزسیۆنی هاوپه‌یمانی سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـووی سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌سـتهێنا
کاربه‌ده‌ستان له باکوری ڕۆژئاوای پاکستان ده‌ڵێن توندڕه‌وان هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر خاڵێکی پشکنینی پۆلیسِو 3 ئه‌فسه‌ری پۆلیسیان کوشتووه‌و که‌سێکی دیکه‌شیان بریندارکردووه.
وه‌زیرانی دارایی ئه‌و وڵاتانه‌ی کار به دراوی یۆرۆ ده‌که‌ن ڕێگایان خۆش کرد بۆ دانی 17 ملیار دۆلار به یۆنان تا 15 ی ئه‌م مانگه، ئه‌مه‌ش به‌شێکه له هاوکارییه‌کی 156 ملیار دۆلاری بۆ ئه‌و وڵاته‌ی که که‌وتووه‌ته ژێر قه‌رزێکی زۆره‌وه، ئه‌م یارمه‌تییه له ساڵی ڕابردوو له لایه‌ن یه‌کێتی ئه‌وروپا و سندوقی جیهانی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه مسۆگه‌ر کرا.
کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن چه‌کداران 6 پـۆلیسیان کوشـتووه له دوو هێرشی جودادا که یه‌کێـکیان له ڕۆژئاوای وڵاته‌که بووه و ئه‌وی دیکه‌یان له ناو به‌غدای پایته‌خت
ئیتمار فرانکۆ که له سه‌ره‌تای ساڵانی 1990 کاندا سه‌رۆکی به‌ڕازیل بوو پاش ململانێیه‌کی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی لوکیمیا یان شێرپه‌نجه‌ی خوێن کۆچی دوایی کرد. به‌ڕێز فرانکۆ دوێنێ شه‌ممه له ساو پاولۆ له ته‌مه‌نی81 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
ڕابه‌ری سه‌رهه‌ڵداوانی لیبیا ده‌ڵێت بزووتنه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن ئاماده‌یه ڕێگابدات به ڕابه‌ری لیبیا موعه‌ممه‌ر قه‌زافی له وڵاته‌که‌دا بمێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر بێت و ده‌ستی له کار کێشایه‌وه
ده‌ڵێن سه‌ربازه‌کان له سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه چوونه‌ته ناو حه‌ما و ده‌ستیان به ده‌ستگیرکردنی گومانباره به‌رهه‌ڵسته‌کان کردووه. ده‌نگی ته‌قه‌ش له شاره‌که‌دا بیستراوه
پاش چه‌ندان مانگی خۆپیشاندانی دژ به ڕژێمی به‌حره‌ین، ئه‌مڕۆ فه‌رمانڕه‌وایانی سوننه ئاینزای ئه‌و وڵاته ده‌ستیان به وتووێژی ئاشتبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی ئۆپۆزسیۆندا کرد.
نێردراوی ئه‌مه‌ریکا بۆ سودان به‌ره‌و ئه‌و وڵاته به‌ڕێکه‌وتووه بۆ ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی که ئارمانجیان کۆتایی هێنانه به گرژییه‌کانی نێوان هێزه‌کانی باکور و باشوری سودان، له‌کاتێکدا باشور خۆی ئاماده ده‌کات له هه‌فته‌ی داهاتوودا سه‌ربه‌خۆیی ڕابگه‌یه‌نێت.
زیاتر نیشـان بده