هێزه‌کانی سه‌ر به حکومه‌ت له سوریا له ناو شـاری حه‌مای ناوه‌ندی وڵاته‌که ته‌قه‌یان له خه‌ڵـکی کردووه و به لای که‌م 6 که‌سیان کوشـتووه.
چالاکوانان و دانیشـتوان ده‌ڵێن ته‌قه‌کردنه‌کان ڕۆژی سێشه‌ممه ڕوویاندا پاش ئه‌وه‌ی تانک و هێزه‌کانی ئاسایش له قه‌راغ شـار ده‌ستیان به جموجۆڵ کرد که پـێده‌چێت خۆیان بۆ ئه‌نجامدانی شـاڵاوێـکی دیکه ئاماده بکه‌ن. ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش سه‌ربازان هه‌ر له‌و شـاره‌دا هه‌ڵیان کوتایه سه‌ر ماڵان و به لای که‌م 20 که‌سیان ده‌سـتگیرکرد.
چالاکوانان ده‌ڵێن دانیشـتوان ئاگریان له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان کردووه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها به‌ربه‌سـتیان داناوه له هه‌وڵێـکیاندا بۆ ڕێـگه‌گرتن له هێزه‌کان له‌وه‌ی بچنه ناو شـاره‌که‌وه.
حه‌ما یه‌کێـکه له ناوه‌نده‌کانی ئۆپـۆزسیۆنی دژ به حوکمه زۆرداره‌که‌ی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د که 11 سـاڵه درێژه‌ی کێشـاوه، ئه‌و شاره‌شه که هه‌ینی ڕابردوو خۆپـیشـاندانێـکی دژه ئه‌سه‌دی لێ سـازکرا و به سه‌دان هه‌زار که‌س تیایدا به‌شـداریان کرد.
چالاکوانانی ئۆپـۆزسیۆن ده‌ڵێن ڕۆژی دووشه‌ممه هێزه‌کانی حکومه‌ت له ناوچه‌کانی قه‌راغ شـار 3 که‌سیان کوشـتووه که یه‌کێـکیان نه‌وجه‌وان بووه.
کۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤ ده‌ڵێن له‌وه‌تای ناوه‌ڕاستی مانگی سێـیه‌وه هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا به لای که‌م 1300 هاوڵاتی سیڤیلیان کوشـتووه. حکومه‌تی سوریاش ده‌ڵێت له‌و ماوه‌یه‌دا تێرۆریسـتان و میلیتانه ئیسلامیـیه‌کان به سه‌دان که‌سیان له هێزه‌کانی ئاسایش کوشـتووه.