کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن چه‌کداران 6 پـۆلیسیان کوشـتووه له دوو هێرشی جودادا که یه‌کێـکیان له ڕۆژئاوای وڵاته‌که بووه و ئه‌وی دیکه‌یان له ناو به‌غدای پایته‌خت.
له کوشنده‌ترین ڕووداویاندا، ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن 5 که‌س له هێزه‌کانی پـۆلیس کوژراون کاتێـک کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار زوویه‌کی یه‌کشه‌ممه له نێو ئۆتۆمبیله‌وه ته‌قه‌یان له خاڵێـکی پـشـکنین له نزیک شـارۆچکه‌ی ڕوتبه‌ی پارێزگای ئه‌نبار کردووه. هێرشه‌که له‌سه‌ر شـاڕێـیه‌کی سه‌ره‌کی کراوه که عێراق به سوریا و ئوردن ده‌به‌سـتێته‌وه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه پارێزگای ئه‌نبار به به‌رده‌وام گۆڕه‌پانی هێرشی چه‌کدارانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده بووه هه‌تا سـاڵی 2008 که خێڵه سووننه‌کانی ناوچه‌که لێـیان هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه و له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕێـکه‌وتن بۆ باشـکردنی ڕه‌وشی ئاسایشی پارێزگاکه‌یان.
له ڕووداوه‌که‌ی تردا، ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار له باشوری ڕۆژئاوای به‌غدا پـۆلیسێـکیان کوشـتووه.
له توندوتیژیـیه‌کی دیکه‌دا، بۆمبێـکی لاڕێ له نزیک شـاری که‌رکوک ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا هاوڵاتیه‌کی سیڤیل کوژراوه و یه‌کێـکی دیکه برینداربووه.
له ناوچه‌یه‌کی دیکه‌ش، کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن پـیاوێـک له شـارۆچکه‌ی داقوق کوژراوه له‌و ده‌مه‌ی هه‌وڵی دانانی بۆمبێـکی لاڕێ داوه.