نێردراوی ئه‌مه‌ریکا بۆ سودان به‌ره‌و ئه‌و وڵاته به‌ڕێکه‌وتووه بۆ ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی که ئارمانجیان کۆتایی هێنانه به گرژییه‌کانی نێوان هێزه‌کانی باکور و باشوری سودان، له‌کاتێکدا باشور خۆی ئاماده ده‌کات له هه‌فته‌ی داهاتوودا سه‌ربه‌خۆیی ڕابگه‌یه‌نێت.
ڕاگه‌یاندنێکی ئه‌مڕۆ شممه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت پرنستن لیمان ئاماده‌ی ڕێوڕه‌سمی سه‌ربه‌خۆیی باشوری سودان ده‌بێت که بڕیاره له 9 ی ئه‌م مانگه‌دا له جوبای پایته‌ختی نوێ ئه‌نجام بدرێت.
له ڕاگه‌یاندنه‌که‌دا هاتووه سه‌ره‌تا لیمان به‌ره‌و ئه‌دیس ئابابای پایته‌ختی ئه‌سیوبیا ده‌ڕوات که ئێستا له‌وێ وتووێژی نێوان باکورو باشوری سودان به‌ڕێوه ده‌چێت هاوکاتی ئه‌وه‌ی شهر له ناوچه سنووریه‌کان هه‌ر به‌رده‌وامه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ڕاده‌گه‌یه‌نێت لیمان پشتیوانی هه‌وله‌کانی ئه‌دیس ئابابا ده‌کات بۆ وتووێژکردن له‌سه‌ر کۆتایهێنان به توندووتیژییه‌کان. هه‌روه‌ها ناوبژیوانی له ڕیکهوتنێكدا ده‌کات سه‌باره‌ت به‌گرفته چاره‌سه‌ر نه‌کراوه‌کان له‌ناویاندا دابه‌شکردنی سه‌رچاوه‌کان و ناوچه ناکۆکی له‌سه‌ره‌کان و هاووڵاتیبوون که ئه‌مانه هه‌موو بۆ دوواڕۆژی په‌یوه‌ندی نێوان باکور و باشوری سودان گرنگن.
لیمان گه‌وره دپلۆماتی ئه‌مه‌ریکا بۆ ئه‌و هه‌رێمه بریاره سه‌ردانی خه‌رتومی پایته‌ختی سودانیش بکات تا له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستان له‌وێ کۆببێته‌وه.