ده‌سته‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ هه‌رێمی دارفوری سودان ده‌ڵێت ده‌ستیکردووه به هه‌ڵمه‌تێک بۆ چه‌ککردن و گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو کۆمه‌ڵگای 400 شه‌ڕکه‌ری پێشووی هه‌ردوولا له ناکۆکی درێژخایانی نێوان سه‌رهه‌ڵداوان و حکومه‌تدا.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕاده‌گه‌یه‌نێت له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه ده‌ستی به‌و هه‌ڵمه‌ته له ئیل فاشه‌ری باکوری دارفور کردووه.
به‌شداربووان لێکۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی، پزشکی و ده‌روونیـیان بۆ ئه‌نجام ده‌درێت. ئه‌و به‌رنامه‌یه بریتییه له کۆمه‌ڵێک وه‌رکشۆپ بۆ ئاماده‌کردنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵکانه تاوه‌کو جارێکی تر ژیانی ئاسایی له ناو کۆمه‌ڵگا به‌سه‌ربه‌رن. هه‌روه‌ها خولی کاریشیان بۆ ده‌کرێته‌وه.
ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی باکوری دارفور دوو مانگ پاش هه‌نگاوێکی هاوشێوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کرگرتووه‌کانه که له باشوری دارفور ئه‌نجامی دا، له‌وێ نزیکه‌ی 1100 سه‌ربازی پێشوو ئاماده کرانه‌وه بۆ ناو کۆمه‌ڵگا.
جێی باسه سه‌رهه‌ڵداوانی دارفور له ساڵی 2003 دا چه‌کیان دژ به حکومه‌ت هه‌ڵگرت خه‌رتومیان به بایه‌خ نه‌دان به هه‌رێمه‌که‌یان تاوانبارکرد.
ئه‌و شه‌ڕه بۆ زیاتر له 8 ساڵ به‌رده‌وام بوو له کاتێدا پێشوه‌چوونی زۆر که‌می هه‌بوو.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت زیاتر له 3 سه‌دا هه‌زار که‌س به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌ی هه‌رێمی دارفور کوژراون و 2 ملیۆن و 7سه‌د هه‌زار که‌س ئاواره بوون. حکومه‌تی سودان ژماره‌ی کوژراوه‌کانی به 10هه‌زار که‌س ڕاگه‌یاندووه.