کاربه‌ده‌ستان له باکوری ڕۆژئاوای پاکستان ده‌ڵێن توندڕه‌وان هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر خاڵێکی پشکنینی پۆلیسِو 3 ئه‌فسه‌ری پۆلیسیان کوشتووه‌و که‌سێکی دیکه‌شیان بریندارکردووه.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن یاخیبووان ئه‌و هێرشه‌یان له شه‌نگلای هه‌رێمی خه‌یبه‌ر په‌خته‌نخوا له نزیک دۆڵی سوات ئه‌نجام داوه.
چه‌کدارانی تاڵیبان له ساڵی 2007 دا کۆنتڕۆڵی ته‌واوی دۆڵی سواتیان کردبوو. به‌ڵام دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌شکری پاکستان هێرشێکی گه‌وره‌یان کرده سه‌ر هه‌رێمه‌که‌و تاڵیبانیان له‌و هه‌رێمه ده‌رکرد. سه‌دان چه‌کدار له‌و هێرشه‌دا کوژران که بوو به‌هۆی ئاواره بوونی نزیکی 2 ملیۆن له دانیشتوانی ناوچه‌که.
هه‌رێمه خه‌ڵه‌کییه‌کانی باکوری ڕۆژئاوای پاکستان به شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی ئه‌لقاعیده و تاڵیبان داده‌نرێت.