دوو بۆمب له ده‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌یه‌کی حکومه‌ت له باکوری به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه و بوونه‌ته مایه‌ی کوژرانی به لای که‌م 35 که‌س.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ڕۆژی سێشه‌ممه له شـارۆچکه‌ی تاجی که نزیکه‌ی 20 کیلۆمه‌تر له باکوری به‌غدای پایته‌خته‌وه دوره، ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو ته‌قیوه‌ته‌وه و پاشـان ته‌قینه‌وه‌یه‌کی دیکه به دوایدا ڕوویداوه. ده‌شڵێن زیاتر له 24 که‌س به هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌که برینداربوون.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه که‌س به‌رپـرسیارێـتی خۆی له‌و هێرشه ڕانه‌گه‌یاندووه.
له هێرشێـکی دیکه، کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن شه‌وی دووشه‌ممه موشه‌کێـک به‌ر ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا که‌وتووه و له ئاکامدا 4 که‌س کوژراون.
زوویه‌کی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش له ئاکامی زنجیره‌یه‌ک هێرش که تیایاندا پـۆلیس و سه‌ربازی عێراق کرانه ئامانج به لای که‌م 8 که‌س کوژراون.
هه‌رچه‌نده له ئێسـتادا توندوتیژی له عێراقدا زۆر که‌م بووه‌ته‌وه به به‌راورد له‌گه‌ڵ سـاڵانی 2006 و 2007 ، وه‌لێ هێشـتا یاخیبووه سووننه‌کان و میلیشیا شیعه‌کان به‌رده‌وامن له هێرشی بۆمبی و هێرشی دیکه و زۆربه‌ی ئامانجه‌کانیان هێزه‌کانی ئاسایشی عێراقه.