کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن له ئاکامی چه‌ند هێرشێـک له به‌غدای پایته‌خت و ڕۆژئاوای وڵاته‌که به لای که‌م 4 که‌س کوژراون و 8 که‌سی دیکه برینداربوون.
پـۆلیس ده‌ڵێت له ڕۆژی دووشه‌ممه ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له شـارۆچکه‌ی سهقڵاویـیهی نزیک شـاری فه‌لـلوجه له پارێزگای ئه‌نبار ته‌قیوه‌ته‌وه که نزیکه‌ی 50 کیلۆمه‌تر له ڕۆژئاوای به‌غداوه دوره، له ئه‌نجامدا 2 که‌س کوژراون و 4 ی دیکه برینداربوون.
هه‌ر له ڕۆژئاوای وڵاته‌که و له شـاری حه‌دیثه، کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن خۆکوژێـک که بۆمبی له‌خۆی به‌سـتبوو هێرشی کردووه‌ته سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌کی حکومه‌ت و خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه و له ئاکامدا پـۆلیسێـک برینداربووه.
له به‌غداش، کاربه‌ده‌سـتێـکی وه‌زاره‌تی ناوخۆ گوتوویه‌تی بۆمبێـکی که‌نار ڕێـگا له گه‌ڕه‌کی مه‌نسوڕ ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا پـۆلیسێـک کوژراوه و 2 ی دیکه برینداربوون. له گه‌ڕه‌کی باب ئهلموعهزهمیش له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی که‌سێـک برینداربووه.