ڕێبه‌ری دیموکراسی‌خوازی بورما ئانگ سان سوچی ده‌ڵێت ژماره‌یه‌ک که‌س له ناوه‌وه‌ی وڵات و له ده‌ره‌وه‌ش خۆیان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن به‌وه‌ی که بڕوا ده‌که‌ن حکومه‌تی نوێ گۆڕانکاری بۆ وڵات هێناوه.
ئه‌و ڕێبه‌ره سیاسییه به ناوبانگه‌ی بورما ئه‌م لێدوانه‌ی بۆ بی بی سی داوه که له‌مڕۆ سێشه‌ممه‌دا بڵاوکرایه‌وه. ئه‌مه‌ش به‌شی دووه‌می دوو لێدوانی بوو که له‌لایه‌ن بی بی سی یه‌وه به نهێنی له ناو بورما تۆمارکراوه و به قاچاخ ڕه‌وانه‌ی له‌نده‌ن کراوه بۆ په‌خش کردن. له وه‌ڵامی پرسیاری گوێگرێک که ده‌ڵێت ئایه خه‌ڵک هه‌ن که به‌وه ههڵخهڵهتابن ڕێبه‌رایه‌تی نوێی بورما جیاواز بێت له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی له‌شکری جونتا، ئانگ سان سوچی ده‌ڵێت که‌سانێک هه‌ن که زۆر تامه‌زرۆی گۆڕانکارین ده‌یبینن که ئێستا ئه‌و گۆڕانکارییه ئه‌نجام نه‌دراوه. گوتیشی قسه‌ی زۆر جوان کراوه به‌ڵام هیچ گۆڕانکارییه‌ی ڕاسته‌قینه هێشتا ئه‌نجام نه‌دراوه.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ش هاوکاته له‌گه‌ڵ سه‌ردانه‌که‌ی ئانگ سان سوچی بۆ شاری باگانی بورما له‌گه‌ڵ کیم ئاریسی کوڕی. ئه‌مه‌ش یه‌که‌م جاره له ڕانگۆن ده‌رده‌چێت له‌و کاته‌وه‌ی له مانگی یازده‌وه له ده‌سـتبه‌سه‌ری له ماڵه‌که‌ی خۆیدا ڕزگاری بوو.