ئیتمار فرانکۆ که له سه‌ره‌تای ساڵانی 1990 کاندا سه‌رۆکی به‌ڕازیل بوو پاش ململانێیه‌کی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی لوکیمیا یان شێرپه‌نجه‌ی خوێن کۆچی دوایی کرد.
به‌ڕێز فرانکۆ دوێنێ شه‌ممه له ساو پاولۆ له ته‌مه‌نی81 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
ناوبراو له ساڵی 1992 تا 1994 سه‌رۆکی وڵاته‌که بوو پێشتریش جێگری سه‌رۆک فرناندۆ کۆله‌ر دی مێلۆ بوو پاش ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رۆکه له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی به‌ڕێز فرانکۆ جێگای گرته‌وه.