چالاکوانان مافی مرۆڤی سوریا و دانیشتوان ده‌ڵێن تانکه‌کانی حکومه‌ت له چوارده‌وری شاری حه‌ما له ناوه‌ندی وڵاته‌که بڵاوبوونه‌ته‌وه که ئه‌مه‌ش به‌شێکه له سه‌رکوتکردنی خۆپیشانده‌رانی دژ به سه‌رۆکی سوریا به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د.
چالاکوانان و دانیشتوان ده‌ڵێن سه‌ربازه‌کان له سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه چوونه‌ته ناو حه‌ما و ده‌ستیان به ده‌ستگیرکردنی گومانباره به‌رهه‌ڵسته‌کان کردووه. ده‌نگی ته‌قه‌ش له شاره‌که‌دا بیستراوه.
ده‌یان هه‌زار که‌س ڕۆژی هه‌ینی له حه‌ما خۆپیشاندانیان ساز دا. ئه‌و خۆپیشاندانه یه‌کێک بوو له خۆپیشاندانه هه‌ره مه‌زنه‌کانی دژ به سه‌رۆکی سوریا له‌و کاته‌وه‌ی سه‌رهه‌ڵدانه‌کان له مانگی سێی ڕابردووه‌وه ده‌ستیپێکردووه.