بڕیاره به‌حره‌ین یه‌که‌م دانیشتنی دیالۆگی نیشتیمانی ئه‌نجام بدات له‌سه‌ر ئه‌و داواکاری چاکسازییانه‌ی که له سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵه‌وه له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانی دیموکراسی‌خوازی
که زۆربه‌یان شیعه‌ن ده‌ستیپێکردووه.
ئاژانسی ده‌نگوباسی حکومه‌تی به‌حره‌ین ڕایگه‌یاندووه، ئه‌و وتووێژانه‌ی که له ڕۆژی سێشه‌ممه ده‌ستپێده‌کات، وه‌زیرانی حکومه‌ت، لایه‌نه سیاسییه‌کان، سه‌ندیکای کرێکاران و ڕێکخراوه‌کانی نا حکومیش به‌شداری تێدا ده‌که‌ن.
له‌و وتووێژانه‌دا باس له مه‌سه‌له‌ی سیاسی، به‌هێزکردنی ئابوری وڵات، مافی منداڵان و ئاسته‌نگه‌کانی که ڕووبه‌ڕووی ژنان ده‌بێته‌وه ده‌که‌ن.
ده‌سه‌ڵاتدارانی سوننه‌ی ئه‌و دوورگه‌یه له ڕۆژی شه‌ممه‌شدا له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن کۆبوونه‌وه. هه‌ندێک له ئه‌ندامانی ئۆپۆزسیۆن گومانیان هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایه ئه‌و دیالۆگه‌ی له‌لایه‌ن شا حه‌مد بن عیسا ئال خه‌لیفه‌وه ڕاگه‌یه‌ندراوه هیچ ده‌ره‌نجامێکی ده‌بێت؟.
شایانی باسه به‌حره‌ین ده‌ڵێت 24 که‌س که ژماره‌یه‌کیان کارمه‌ندانی ئاسایشیش بوون له میانه‌ی شه‌پۆلی ناڕه‌زای ئۆپۆزسیۆن له مانگی دوو و سێی ڕابردوو کوژراون. ژماره‌یه‌ک له خۆپیشانده‌ران داوای لاچوونی ده‌سه‌ڵاتی پادشاهییان ده‌کرد.