ڕۆژی دووشه‌ممه دادگایه‌کی تونس حوکمی 15 سـاڵ زیندانی بۆ سه‌رۆکی له ده‌سه‌ڵات لادراو زه‌ین ئه‌لعابدین بن عه‌لی ده‌رکرد.
ڕێبه‌ری پـێشـووی تونس به‌بێ ئاماده‌بوونی له دادگاکه ئه‌م حوکمه‌ی به‌سه‌ردا درا له‌سه‌ر قاچاغچێتی به تلیاک و چه‌ک و پارچه ئاسه‌واری مێژوویی.
ئه‌مه دووه‌م حوکمه به‌سه‌ر بن عه‌لیدا بدرێت له‌وه‌تای له مانگی یه‌که‌وه بۆ عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه هه‌ڵهات له پاش ئه‌و خۆپـیشـاندانه گه‌ورانه‌ی وڵاته‌که‌ی گرته‌وه له دژی حوکمڕانیـیه 23 سـاڵانه‌که‌ی.
پارێزه‌رانی بن عه‌لی له دانیشـتنه‌که‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی دادگادا هاتنه ده‌رێ و گوتیان دادگاییکردنه‌که به ڕه‌وایانه به‌ڕێوه نه‌چووه.
مانگی ڕابردووش دادگای تونس حوکمی 35 سـاڵ زیندانی بۆ بن عه‌لی و له‌یلا ته‌رابلوسی هاوسه‌ری بڕیه‌وه به تاوانی به تاڵانبردنی سه‌روه‌ت و سـامانی گشـتی.