چالاکوانانی سوری ده‌ڵێن هێزه‌کانی حکومه‌ت له دوایـین سه‌رکوتکردنیاندا بۆ خه‌ڵـکی ڕاپه‌ڕیوی وڵاته‌که هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر چه‌ند گوندێـکی باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که و به لای که‌م 6 که‌سیان بریندارکردووه.
چالاکوانان ده‌ڵێن هێزه‌کانی حکومه‌ت ڕۆژی دووشه‌ممه په‌لاماری که‌فر ڕومه و چه‌ند گوندێـکی دیکه‌ی پارێزگای ئه‌دلیبیان داوه.
له لایه‌کی دیکه‌وه چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوری ده‌ڵێت سه‌ربازانی حکومه‌ت له میانه‌ی هه‌ڵکوتانیان بۆ سه‌ر ماڵان له شـاری حه‌مای ناوه‌ندی وڵاته‌که زیاتر له 20 که‌سیان ده‌سـتگیرکردووه. ده‌شڵێن دانیشـتوانی شـاره‌که تایه‌ریان له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان سووتاندووه و هه‌روه‌ها به‌ردیان داناوه بۆ ڕێـگه‌گرتن له هاتوچۆی هێزه‌کان.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ڕۆژی هه‌ینی به سه‌دان هه‌زار که‌س له شـاری حه‌ما به‌شـداریان له خۆپـیشـاندانی دژ به حوکمڕانی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌ددا کرد که به یه‌کێـک له گه‌وره‌ترین خۆپـیشـاندانه‌کان داده‌نرێت له‌وه‌تای له مانگی سێـیه‌وه ڕاپه‌ڕینه‌که ده‌سـتیپـێـکردووه. هه‌ر ڕۆژی پاش ئه‌وه به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د پارێزگاری حه‌مای له پـۆسـته‌که‌ی ده‌رکرد.
چالاکوانان و دانیشـتوان ده‌ڵێن شه‌وی یه‌کشه‌ممه هێزه‌کانی ئاسایش له گه‌ڕه‌کی حه‌جه‌ر ئه‌لئه‌سوه‌دی قه‌راغ شـاری دیمه‌شق ته‌قه‌یان له خۆپـیشـانده‌ران کردووه و له ئاکامدا 2 که‌س کوژراون.