مه‌لای شیعه ئاینزای عێراق موقته‌دا ئه‌لسه‌در داوای له هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا کردووه عێراق جێبهێڵن ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا ڕووبه‌ڕووی به‌رهه‌ڵـستی ده‌بنه‌وه. ئه‌م ئاگادارکردنه‌وه‌ی سه‌در له‌و ده‌مه‌دا دێت که ڕێبه‌رانی عێراق وتووێژ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی درێژکردنه‌وه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له وڵاته‌که‌یاندا ده‌که‌ن.
موقته‌دا ئه‌لسه‌در ڕۆژی سێشه‌ممه ئه‌م به‌یانـنامه‌یه‌ی خۆی له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕکه‌ی بڵاوکرده‌وه و تیایدا به سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکایی گوت بۆ خێزانه‌کانیان بگه‌ڕێنه‌وه و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا عێراقیـیه‌کان وه‌ک جاران زۆر به توندی ڕووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه.
له‌شکری مه‌هدی سه‌ر به سه‌در پـێشـتر شه‌ڕی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکایان ده‌کرد هه‌تا سـاڵی 2008 که هه‌ڵوه‌شـانه‌وه و پاشان سه‌نگیان خسـته سه‌ر پـرۆسه‌ی سیاسی له عێراق. ڕه‌وتی سه‌در کۆمه‌ڵێـکی سه‌ره‌کین له حکومه‌ته هاوبه‌نده‌که‌ی سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالیکی.