ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئێران ده‌ڵێن چه‌کداران هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر هێزه‌کانی ئاسایشی ئێران له ئوسـتانی ئازه‌ربیجانی غه‌ربی له باکوری ڕۆژئاوای وڵات و به لای که‌م 5 که‌سیان له هێزه‌کان کوشـتووه.
ته‌له‌فیزیۆنی ئێران ڕایگه‌یاند دانیشـتوانی گوندی ماکۆی نزیـک سـنووری تورکیا له ڕێوڕه‌سـمێـکدا ئه‌و 5 کارمه‌نده‌ی هێزی ئاسایشیان ناشت و گوتی ڕۆژی دووشه‌ممه به ده‌سـتی تاوانکار و تێـکدهران کوژراون.
له‌م هه‌فتانه‌ی دوایـیدا له ناوچه‌کانی باکوری ڕۆژئاوای ئێران شه‌ڕی بچڕبچڕ له نێوان هێزه‌کانی حکومه‌تی ئێران و سه‌رهه‌ڵـداوانی کوردی پارتی ژیانی ئازادی کوردسـتان (پـژاک) ڕوویدابوو. ئێران پـێشـتر گوتبووی هێزه‌کانی له‌وه‌تای مانگی ڕابردووه‌وه ده‌سـتی به هێرشه‌کانی کردووه زیاتر له 20 سه‌رهه‌ڵـداویان کوشتووه.