سه‌رهه‌ڵـداوانی لیبیا ڕۆژی شه‌ممه ده‌سـتیان به‌سه‌ر شـارۆچکه‌یه‌کی ڕۆژئاوای وڵاته‌که‌دا گرت، به‌مه‌ش ده‌که‌ونه نزیـکترین شوێن له ته‌رابلوسی پایته‌خته‌وه له‌وه‌تای چه‌ند مانگێـکه شـه‌ڕه‌که ده‌سـتیپـێـکردووه.
په‌یامنێران له ئاژانسه‌کانی هه‌واڵی ڕۆژئاوایی ئه‌وانه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه گه‌یشـتنه بئر ئه‌لغه‌نه‌م ده‌ڵێن ئێسـتا شـارۆچکه‌که له ژێر ده‌سـتی سه‌رهه‌ڵـداواندایه. شـارۆچکه‌که نزیکه‌ی 80 کیلۆمه‌تر له باشوری ڕۆژئاوای ته‌رابلوسه‌وه دوره و ده‌که‌وێته زنجیره چیاکانی نه‌فوسه.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه سه‌رۆک وه‌زیری لیبیا به‌غدادی ئه‌لمه‌حمودی گوتی بئر ئه‌لغه‌نه‌م هێشـتا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تدایه. سه‌رهه‌ڵـداوانی لیبیا که بنکه و قه‌ڵایان له چیای نه‌فوسه‌یه وا بۆ چه‌ند مانگێـکه هه‌وڵ ده‌ده‌ن بگه‌نه ته‌رابلوسی پایته‌خت، به‌ڵام ڕووبه‌ڕووی به‌رهه‌ڵـسـتیـیه‌کی توندبوونه‌ته‌وه له لایه‌ن هێزه‌کانی ڕێبه‌ری لیبی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی.
له لایه‌کی دیکه‌وه ناتۆ ده‌ڵێت فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه بۆردومانی هێزه‌کانی سه‌ر به قه‌زافیـیان کردووه له چه‌ند ناوچه‌یه‌ک، له‌وانه ته‌رابلوس و شـارۆچکه‌ی زلتان و به‌نده‌ری نه‌وتی بریگه‌ی ڕۆژئاوای وڵاته‌که.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له مانگی دووه‌وه ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵـکی لیبیا له دژی حوکمی زۆرداری موعه‌ممه‌ر قه‌زافی ده‌سـتیپـێـکردووه.