وه‌ک به‌شێـک له‌و سه‌رکوتکردنه به‌رفراوانه‌ی حکومه‌تی سوریا له دژی نه‌یارانی خۆی ده‌سـتی داوه‌تێ، ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه هێزه‌کانی ئاسایشی ئه‌و وڵاته په‌لاماری دوو شـارۆچکه‌یان داوه و به لای که‌م 5 که‌سیان کوشـتووه.
کۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤ ده‌ڵێن کوشـتنه‌کان ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له ناوه‌ندی پارێزگای حومس ڕوویاندا کاتێـک ڕیزه تانکه‌کانی له‌شـکر خۆیان به شـارۆچکه‌ی ئه‌لقوسه‌یردا کرد.
ده‌شڵێن شاڵاوێـکی دیکه کراوه‌ته سه‌ر شـارۆچکه‌ی سه‌راقب له باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که له نزیک سـنووری تورکیا. چالاکوانان ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایش هه‌ڵیان کوتاوه‌ته سه‌ر ماڵه‌کان و به لای که‌م 70 که‌سیان ده‌سـتگیرکردووه.
ورده‌کاری ڕووداوه‌کانی ناو سوریا سه‌خته پـشـتڕاست بکرێنه‌وه، چونکه حکومه‌ت ته‌نها ڕێـگه به ژماره‌یه‌کی که‌می په‌یامنێرانی بیانی ده‌دات بچنه ناو وڵاته‌که‌یه‌وه و هه‌روه‌ها جموجۆڵیشیان سـنووردار ده‌کات.
به لای که‌م 12 که‌س له سه‌رکوتکردنه‌کانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی حکومه‌تدا کوژراون.
سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د هه‌تا دێت و زیاتر له‌سه‌ر سه‌رکوتکردنی ئه‌و نه‌یارانه‌ی سه‌رزه‌نشت ده‌کرێت، ئه‌وانه‌ی داوای ده‌سـتبه‌رداربوونی له ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن.