دانیشـتوانی باڵه‌خانه به‌رزه‌که‌ی دوبه‌ی (بورج ئه‌لخه‌لیفه) ئامۆژگاری کراون که ڕۆژووی خۆیان دوای هه‌موو که‌سێـکی دیکه‌ی شـاره‌که بشکێنن.
گه‌وره مه‌لای شـاره‌که ده‌ڵێت پـێویسته ئه‌وانه‌ی له نهۆمه‌کانی 80 هه‌تا 150 ی باڵه‌خانه‌که‌دا ده‌ژین که به‌رزیـیه‌که‌ی 828 مه‌تره، دوو خوله‌ک دره‌نگتر ڕۆژووه‌که‌یان بشکێنن. ئه‌وانه‌شی له نهۆمی 150 و سه‌رووتر ده‌ژین پـێویسته پاش سێ خوله‌ک.
به‌پـێی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی ده‌بێت ڕۆژووگران هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی ڕۆژ ده‌بینن نابێت ڕۆژوویهکهیان بشکێنن، وه دانیشـتوانی نهۆمه به‌رزه‌کانی بورجی خه‌لیفه هه‌تا پاش چه‌ند خوله‌کێـک له‌وانه‌ی له نهۆمه‌کانی خواره‌وه‌ن ده‌توانن ڕۆژ بـبینن له کاتی ئاوابوونیدا.