بازاڕه‌کانی جیهیان هێشتاش له نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوکێدان به‌هۆی مه‌ترسیی قه‌رزه‌وه، له‌وانه دابه‌زینی ئاستی متمانه‌ی دارایی له‌لایه‌ن ده‌زگایStandard & Poors rating که بۆ یه‌که‌مین جاره‌و هه‌روه‌هاش به‌هۆی هه‌نگاوه‌کانی بانکی نێوه‌ندی ئه‌وروپاوه بۆ بوژاندنه‌وه‌ی باری ئابوری ئیتالیا و ئیسپانیا.
مه‌له‌زانی ئه‌مه‌ریکایی دیانا نیاد هه‌وڵ ده‌دات ببێت به یه‌که‌م که‌س که له ههڤانای کوباوه به مه‌له بپه‌ڕێته‌وه بۆ فلۆریدا به‌بێ قه‌فه‌سی خۆپاراستن له ماسی شارک. دیانا له ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ده‌ستیکرد به گه‌شته 166 کیلۆمه‌ترییه‌که‌ی به مه‌له.
به‌حره‌ین و کوه‌یت چوونه پاڵ عه‌ره‌بستانی سعودیه بۆ بانگهێشتکردنی باڵیۆزه‌کانی خۆیان له سوریاوه وه‌ك ناڕه‌زایی سه‌باره‌ت به سه‌رکوتکردنی کوشنده‌ی سوریا بۆ جودابیرانی سیاسی که له پێنج مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه ده‌ستیان به خۆپیشاندانه‌کانی دژ به حكومه‌ت کردووه.
لۆبسانگ سانگهی سوێندی یاسایی خوارد له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌دا وه‌ك سه‌رۆکی حکومه‌تی تبت له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و جێی دالای لامای گرته‌وه وه‌ك ڕێبه‌ری سیاسی بزوتنه‌وه‌که.
كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن سه‌ره‌ک وه‌زیران نوری ئه‌لمالیکی فه‌رمانی داوه وه‌زیری کاره‌با ده‌ست له کاربکێشیته‌وه له‌به‌ر ئه‌و ناڕێکیانه‌ی کراون له به‌خشینی قۆنته‌رات به ئامانجی پێشخستنی که‌رتی کاره‌بای عێراق.
کاربه‌ده‌ستانی عه‌ره‌بستانی سعودی و یه‌مه‌ن: سه‌رۆک یه‌مه‌ن عه‌لی عه‌بدولڵا ساڵح نه‌خۆشخانه‌ی له ڕیاز به‌جێهێشتووه، به‌ڵام جارێ هیچ باسی ئه‌وه نه‌کراوه ئه‌و چ کاتێک ده‌گه‌ڕێته‌وه یه‌مه‌ن.
کۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤی سوری ده‌ڵێن هێزه‌کانی حکومه‌ت به لای که‌م 55 که‌سیان کوشـتووه له ده‌می په‌لاماردانیان بۆ سه‌ر دوو ناوچه‌ی وڵاته‌که که خهڵـکهکهیان ناڕه‌زایی خۆیان ده‌ربڕیوه
ده‌ڵێن ڕه‌نگه زۆر ده‌مێـک له‌مه‌وبه‌ر دوو مانگ به ده‌وری زه‌ویدا خولابنهوه، ئه‌وانه‌ی له سه‌ره‌تای مێژووی سـیسـتمی خۆریدا دروستبوون و پاشان ورده‌ورده به یهکیانداداوه و یه‌ک مانگیان پـێـکهێناوه
پۆلیسی عێراق ده‌ڵێت له هێرشێکدا به بۆمب بۆ سه‌ر ماڵێك له باشوری به‌غداد 6 که‌س کوژران و به‌لانی که‌مه‌وه 11 که‌سيش برینداربوون ، دوو منداڵ له نێو کوژراوه‌کاندان
چالاکوانان ده‌ڵێن هێزه‌کانی سوریا به پاڵپـشـتی تانکه‌وه هێرشیان بردووه‌ته سه‌ر شاری دێر ئه‌لزور و ناوچه‌یه‌کی پارێزگای حومس، به لای که‌م 24 که‌سیان کوشـتووه
یاخیبووان له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان هه‌لیکۆپته‌رێکی له‌شکری ئه‌مریکایان خسته خواره‌وه و 30 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکی و 7 سه‌رکرده‌ی له‌شکری ئه‌فغانستانی تیادا کوژران.
ده‌یان هه‌زار ئیسرائیلی بۆ دووهه‌فته‌ی له‌سه‌ر یه‌ک له شه‌قامه‌کانی تیل ئه‌ڤیڤ و ئورشه‌لیم خۆپیشاندان ساز ده‌که‌ن بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به گرانی.
حکومه‌تی فیدڕاڵی کاتی سۆمالیا ڕایگه‌یاند چه‌کدارانی ئه‌لشه‌باب له مه‌گادیشۆ کشاونه‌ته‌وه، له ئێستادا ناوچه‌که له ژێر کۆنتڕۆڵی ئه‌و حکومه‌ته‌دایه که یه‌کێتی ئافریکا پشتیوانی لێده‌کات.
سه‌رهه‌ڵداوانی لیبیا ده‌ڵێن هێزه‌کانی حکومه‌تیان له (بیر ئه‌لغه‌نه‌م) که شارۆچکه‌یه‌کی ستراتیژیه و به نزیکه‌ی 80 کیلۆمه‌تر دوور ده‌که‌وێته باشووری ڕۆژئاوای ترابلسهوه پاشه‌کشه پێکردووه.
کاربه‌ده‌ستانی عێراقی به‌دوای به‌لایه‌نی که‌م 8 زیندانیدا ده‌گه‌ڕێن که له به‌ندیخانه‌یه‌کی باشوری به‌غدای پایته‌خت هه‌ڵاتوون. ئه‌و زیندانییانه دووابه‌دووای پێکدادانێک له‌نێو به‌ندیخانه‌که‌دا هه‌ڵاتن که به‌لایه‌نی که‌م 5 که‌سی تێدا کوژرا.
وڵاتانی عه‌ره‌بی که‌نداو بێده‌نگی خۆیان له مهر خوێنڕشتن له سوریا شکاند، هاوکات چالاکوانانی سوری ڕایانگه‌یاندووه له میانه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینی حکومه‌ت بۆ سه‌رکوتکردنی خۆپیشانده‌ران به‌لایه‌نی که‌م 26 که‌سی دیکه‌ش کوژران.
ده‌ڵێن لایه‌نگرانی عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵحی سه‌رۆکی وڵات ڕۆژی هه‌ینی بۆ ئه‌نجامدانی رێپێوانیک له سه‌نعای پایته‌خت گردبوونه‌وه و ناوی هه‌ینی سنگفراوانیان لێنا
گه‌واهیده‌ران و چالاکوانان ده‌ڵێن له ئاکامی به‌کارهێنانی گولله‌ی ڕاسته‌قینه‌وه و گازی فرمێسک ڕێژ له لایه‌ن هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریاوه به لای که 8 که‌س کوژراون
هێله‌ری کلنتن گوتی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریکایی بڕوایان وایه که له میانه‌ی ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی سه‌رکوتکردنه‌کان پتر له 2 هه‌زار که‌س له لایه‌ن حکومه‌تی سوریاوه کوژراون
ئه‌مرۆ بازاڕه‌کانی بۆرسه‌ی وڵاتانی ئاسیا دابه‌زینێکی توندی به خۆوه بینی، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی که دوێنێ بازاڕه‌کانی بۆرسه له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپا به‌هاکانی به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو هاتنه خواره‌وه
زیاتر نیشـان بده