ده‌یڤد کامیرۆنی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی به‌ریتانیا ده‌ڵێت ئه‌و کاری ئاژاوه‌گێڕیه‌ی که به‌رۆکی وڵاتی له ماوه‌ی چه‌ندان رۆژی هه‌فته‌ی رابردوودای گرته‌وه، په‌یوه‌ندی به سیاسه‌ت یان کاری ناڕه‌زایی‌یه‌وه نیـیه ، به‌ڵکو ئه‌و ئاژاوه‌گێڕیه له ئه‌نجامی که‌لتورێکه ئه‌وه‌ی کاری توندوتیژی به‌رز ده‌نرخێنێت.
به‌ڕێز کامیرۆن ئه‌مڕۆ له میانه‌ی دانیشتنێکی ته‌نگه‌تاوی په‌رله‌مان ئه‌م لێدوانه‌ی دا و گوتی حکومه‌تی به‌ریتانیا ڕێگه به هه‌بوونی که‌لتوری ترس له‌سه‌ر شه‌قامه‌کانی وڵات نادات و هه‌روه‌ها هوشیاری دایه تاڵانکاران و گوتی ئه‌وانه ده‌دۆزرێنه‌وه و لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت.
له ده‌مێکی پێش وه‌ختی ئه‌مڕۆشدا هێزه‌کانی پۆلیسی به‌ریتانی هه‌ڵیان کوتایه سه‌ر چه‌ند خانووبه‌ره‌یه‌ک له له‌نده‌نی پایته‌خت، واته بۆ سه‌ر ئه‌وانه‌ی که ده‌ستیان له کاری ئاژاوه‌گێره‌یه‌کاندا هه‌بووه. له‌و باره‌یه‌وه یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی پۆلیس " ستیڤ کاڤانا" ده‌ڵێت ئه‌ندامانی پۆلیس به مه‌به‌ستی ده‌ستگیرکردنی تێوه‌گلاوان ماڵ به ماڵ له ده‌رگاکانیان داوه بۆ ده‌ستگیرکردنیان له سه‌رانسه‌ری شاره‌که‌دا.
ئه‌وه‌ی شایانی گوتنه پۆلیسی به‌ریتانی پتر له 1100 که‌سیان ده‌ستگیر کردووه له‌و ده‌مه‌وه‌ی له رۆژی شه‌ممه‌ی رابردووه‌وه کاری ئاژاوه‌گێڕی له به‌ریتانیا ده‌ستیپێکرد. هۆکاری به‌رپابوونی کاری توندوتیژی و ئاژاوه‌گێڕی به هۆی ئه‌وه بوو که پۆلسی له هه‌فته‌ی رابردوودا ته‌قه‌ی له پیاویکی ته‌مه‌ن 29 ساڵان له ناوچه‌ی تۆتنهامی هه‌ژار کرد و گیانی سپارد .
هه‌ر ئه‌مڕۆش سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا گوتی ئه‌و تاووتوێی ئه‌وه ده‌کات که ده‌ست له ئامرازه‌کانی ئه‌لکترۆنی و ماڵپه‌ره‌کان وه‌ربدات، ئه‌وانه‌ی ئاژاوه‌گێڕان بۆ رێکخستنی چالاکیـیه‌کانیان به‌کاریان هێناون و به‌ڕێز ده‌یڤد کامیرۆن ده‌شڵێت که حکومه‌تی وڵات وا تاووتوێی ئه‌وه ده‌کات که راگرتنی میدیاکانی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ک فه‌یس بوک و دیکه کارێکی دوروسته یان نا، واته ئه‌وانه‌ی بۆ کاری تاوانکاری توندوتیژی به‌کارده‌هێنرێن.