هه‌ردوو کۆریای باکور و باشور ئه‌مڕۆ هێرشی زاره‌کیـیان کرده سه‌ر یه‌کتری، واته به ڕۆژێک دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردوو وڵات تۆپبارانی یه‌کتریان کرد له نزیک سنووری ده‌ریای زه‌رد، ئه‌و کاره‌ی بووه مایه‌ی هه‌ڵچوونی گرژی نێوانیان.
کۆریای باکور له به‌یانـنامه‌یه‌کیدا که له لایه‌ن ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵه‌کانی وڵاته‌وه راگه‌یه‌ندرا، به ته‌واوی نکوڵی له تۆمه‌تبارکردنه‌کانی کۆریای باشور کرد، ئه‌وانه‌ی که ده‌ڵێن کۆریای باکور چه‌ند گولـله تۆپێکی ئاڕاسته‌ی خاکی کۆریای باشور کردبوو، ئه‌و کاره‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی کۆریای باشوری لێکه‌وته‌وه. به‌یانـنامه‌که‌ی کۆریای باکور ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌دات و ده‌ڵێت پێده‌چیت که ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی له شوێنێـکی بیناسازیدا له نزیک سنووری نێوان هه‌ردوو کۆریادا له به‌ری کۆریای باکور رووی‌دابوو که کۆریای باشور گوێبیستی بووبن وایان زانیبێت که کۆریای باکور تۆپبارانی کۆریای باشور ده‌کات.
به‌ڵام به‌رپرسانی کۆریایی باشور ده‌ڵێن، ئه‌وان هیچ گومانیان له‌وه نیـیه که کۆریای باکور تۆپبارانی ناوچه‌ی سنوری کۆریای باشوری نه‌کردبێت و هه‌روه‌ها ئیدعاکانی په‌یوه‌ستی کۆریای باکوریان ڕه‌تکرده‌وه و ده‌ڵێن ئه‌وه پـیشه‌ی پیۆنگ یۆنگه که نکوڵی له‌م جۆره ڕه‌فتارانه‌ی بکات .
بانکی مونی سکرتێری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له وه‌ته‌که‌یدا ئه‌مڕۆ بۆ په‌یامنێران له سیئۆل گوتی مه‌سه‌له‌ی تۆپبارانکردنی یه‌کتری هه‌ردوو کۆریا نیگه‌رانی کردووه و ده‌ڵێت ئه‌وه مایه‌ی مه‌خابنه. ناوبراو ده‌شڵێت تۆپبارانکردنی یه‌کتری ئه‌وه ده‌رده‌خات که ڕه‌وشه‌که له نیمچه دورگه‌ی کۆریادا به نائارامی ماوه‌ته‌وه.