ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه پیاوێك گیانی له‌ده‌ستدا له له‌نده‌ن له ئاکامی برینه‌کانی به‌م جۆره‌ش بوو به یه‌که‌مین قوربانی 3 ڕۆژی ئاژاوه‌گێری له پایته‌ختی به‌ریتانیا.
سه‌رۆك وه‌زیری به‌ریتانیا ده‌یڤد کامیرۆن بانگهێشتی په‌رله‌مانی کرده‌وه له پشووی هاوینه‌یان بۆ ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌یرانه بکه‌ن که په‌یوه‌ندی به ئاژاوه‌گێڕی 3 ڕۆژی له له‌نده‌ن هه‌یه، هه‌روه‌ها توندوتیژی نوێی تر له به‌شه‌کانی تری به‌ریتانیادا.
به‌ڕێز کامیرۆن پشووی هاوینه‌ی له ئیتالیا به کورتی کۆتایی پێهێنا و به په‌له گه‌ڕایه‌وه له‌نده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خراپترین ئاژاوه بکات که هه‌تا ئێستا شاره‌که له‌م ساڵانه‌ی دواییدا شتی وه‌های به‌خۆوه نه‌دیوه. باڵه‌خانه و ماشێن و پاس سوتێندراو‌ن و پۆلیس له‌گه‌ڵ گه‌نجان بۆ سێهه‌مین شه‌و له‌سه‌ر یه‌ك له شه‌وی دووشه‌ممه‌وه له چه‌ند گه‌ڕه‌کێکی شاری له‌نده‌ن به‌گژ یه‌کدا چوونه‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیری به‌ریتانیا ئه‌و وێرانکردن و سوتاندن و هه‌روه‌ها تاڵان‌کردنی باڵه‌خانه‌کانی به کارێکی شه‌رمه‌زار ناوزه‌دکرد.
به‌ڕێز کامیرۆن ده‌ڵێت له ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ش ژماره‌ی پۆلیس له 6 هه‌زاروه بۆ 16 هه‌زار زیاد ده‌کرێت. وه له هه‌نگاوێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراودا یاریه‌کی تۆپی پێی نێوان به‌ریتانیا و هۆله‌ندا که بڕیاربوو ڕۆژی چوارشه‌ممه سازبکرێت دواخراوه.
توندوتیژی هه‌روه‌ها به‌لانی که‌م له 3 شاری دیکه‌ش له‌به‌ریتانیا ده‌ستیپێکردوه.
توندوتیژی له له‌نده‌ن ده‌ستیپێکرد دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس ته‌قه‌ی له پیاوێکی ته‌مه‌ن 29 ساڵ کرد و کوشتی له گه‌ره‌کی هه‌ژاری تۆتنهام.