سه‌رۆکی ئه‌و دادگایه‌ی به پاڵپـشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌ڕێوه‌ده‌چێت بۆ لێـکۆڵینه‌وه له تیرۆرکردنه‌که‌ی سـاڵی 2005 ی سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـووی لوبنان ڕه‌فیق ئه‌لحه‌ریری، داوای له چوار گومانباره‌که کردووه له به‌رده‌می دادگاکه‌دا ئاماده بن، وه چه‌ختی کرده‌وه که‌وا پـرۆسه‌ی دادگایی‌کردنه‌که ڕه‌وایانه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه دادوه‌ر ئه‌نتۆنیۆ کاسیزی به‌یانـنامه‌یه‌کی ده‌رکرد و تیایدا ده‌ڵێت ڕه‌نکه بکرێت له ڕێـگه‌ی ڤیدیۆوه ئه‌و چوار که‌سه ده‌ربکه‌ون، به‌ڵام ده‌بێت به لای که‌م پارێزه‌ر بۆ خۆیان ده‌ستنیشـان بکه‌ن.
دادوه‌ر ئه‌نتۆنیۆ گوتیشی ده‌سه‌ڵاتدارانی لوبنان نه‌یانتوانیوه ئه‌و گومانبارانه ده‌سـتگیربکه‌ن که ئه‌ندامانی گرووپی حزبوڵڵای لوبنانن. حزبوڵڵا نکوڵی ده‌کات له‌وه‌ی ده‌سـتی له کوشـتنه‌که‌دا هه‌بێت.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ڕه‌فیق ئه‌لحه‌ریری و 22 که‌سی دیکه له ته‌قینه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی ماشێـندا له 14 ی مانگی دووی سـاڵی 2005 دا له به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان کوژران.