عه‌ره‌بسـتانی سعودیه باڵیۆزی خۆی بۆ سوریا بانگهێشتکرد، ئه‌مه‌ش هاوکاتی ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی گوشـاره‌کانی خۆی له‌سه‌ر حکومه‌تی ئه‌و وڵاته زیاتر کردووه بۆ کۆتایی هێنان به سه‌رکوتکردنی خۆپـیشـانده‌رانی ئۆپـۆزسیۆن.
ڕۆژی دووشه‌ممه شـا عه‌بدوڵڵای سعودیه به‌یانـنامه‌یه‌کی له‌و باره‌یه‌وه ده‌رکرد و تیایدا داوای له حکومه‌تی سوریا کرد کۆتایی به‌و خوێن ڕشـتنه بهێنێت. گوتیشی حاڵه‌ته‌که نه ئاین و نه به‌ها مرۆیـیه‌کان و نه ڕه‌وشت قبوڵی ناکه‌ن.
ئه‌م په‌یامه‌ی شـای سـعودیه دوابه‌دوای ئه‌و ڕاگه‌یاندنه هاوشـێوه‌یانه هات که له لایه‌ن کۆمکاری عه‌ره‌ب و ئه‌نجومه‌نی هاوکاری که‌نداو که شه‌ش وڵاتی عه‌ره‌بی له‌خۆده‌گرێت ده‌رچوون. هه‌تا ئێسـتا ڕێبه‌رانی عه‌ره‌ب له به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له‌که زۆر بێ ده‌نگ بوون.
هاوکات چالاکوانانی سوری و دانیشـتوان ده‌ڵێن ڕۆژی دووشه‌ممه تۆپـبارانی شـاری دێر ئه‌لزوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که ده‌سـتیپـێـکرده‌وه که له‌وێ هێزه‌کانی ئاسایش له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌وه به پاڵپـشـتی ماشێنی زرێپـۆش ده‌سـتیان به هێرشێـک کردووه. کۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤ ده‌ڵێن ڕۆژی یه‌کشه‌ممه به لای که‌م 42 که‌س له‌و شـاره‌دا کوژراون.
چالاکوانان ده‌ڵێن هێزه‌کانی سوریا هه‌روه‌ها ڕۆژی دووشه‌ممه په‌لاماری معه‌ره‌ت ئه‌لنوعمانیان داوه که ده‌که‌وێته پارێزگای ئدلب له باکوری وڵاته‌که و ڕێـگه‌یان له خه‌ڵـکی گرتووه له‌وه‌ی شـاره‌که جێبهێڵن یان بۆی بچن.