چاوهڕواندهکرێت ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌سه‌ر ڕه‌وشی ناو سوریا کۆببێته‌وه، ئه‌مه‌ش پاش هه‌فته‌یه‌ک له‌وه‌ی به‌یانـنامه‌یه‌کی توندی ده‌رکرد بۆ سه‌رزه‌نشـتکردنی ئه‌و توندوتیژیـیه‌ی حکومه‌تی سوریا له دژی خۆپـیشـانده‌رانی ئۆپـۆزسیۆن ده‌سـتی داوه‌تێ.
ئه‌م وتووێژانه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه پاش ئه‌وه دێن که چه‌ند وڵاتێـکی عه‌ره‌بی سه‌رزه‌نشـتی توندوتیژیهکهیان کرد، به‌مه‌ش زه‌مینه له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایش خۆش ده‌بێت بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی نوێ به‌رامبه‌ر به حکومه‌تی سوریا.
عه‌ره‌بسـتانی سعودیه و کوه‌یت و قه‌ته‌ر و به‌حره‌ین باڵیۆزی خۆیان له سوریا بانگهێشت کردووه و هاوکات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵو ڕۆژی سێشه‌ممه له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د له دیمه‌شق کۆبووه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی داوای لێـبکات کۆتایـیه‌ک بۆ ئه‌و خۆێنڕشتنه دابنێت.
به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د داکۆکی له سه‌رکوتکردنه‌که‌ی بۆ نه‌یارانی ده‌کات و ده‌ڵێت ئه‌وه ئه‌رکێـکی نیشـتیمانیـیه بۆ چۆنێتی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ به گوته‌ی خۆی تاوانکاران و چه‌ته و ئه‌وانه‌ی خه‌ڵـکی ده‌تۆقێنن.
ئاژانسی سـانای حکومه‌تی سوریا ڕایگه‌یاند که‌وا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیای گوتووه هێزه‌کانی له ڕاوه‌دونانی به گوته‌ی خۆی کۆمه‌ڵه تێرۆریسته چه‌کداره‌کان ناوهسـتن.
چالاکوانان ده‌ڵێن له‌م ڕۆژنانه‌ی دوایـیدا هێزه‌کانی سوریا به سه‌دان که‌سیان کوشـتووه و زۆربه‌ی کوشتنه‌کان له شـاری حه‌ما و دێر ئه‌لزور بوون. ده‌شڵێن هه‌ر ته‌نها له ڕۆژی سێشه‌ممه هه‌واڵ هه‌یه زیاتر له 30 که‌س کوژراون.
کۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤ ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا ڕۆژی سێشه‌ممه به تانکه‌وه په‌لاماری ناوچه‌کانی ده‌روه‌ی شـاری حه‌ما و چه‌ند گوندێـکی نزیک سنووری تورکیایان داوه.