عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵحی سه‌رۆکی یه‌مه‌نی ده‌ڵێت ئه‌و وا تاووتوێی پلانێک ده‌کات په‌یوه‌ست به‌وه‌ی که ئایا چۆن گواستنه‌وه‌یه‌کی ئاشتیـیانه‌ی ده‌سه‌ڵات جێبه‌جێ بکات، هاوکاتی ئه‌وه‌ی که به‌رپرسێکی حکومه‌تی یه‌مه‌نی ئاگاهی ئه‌وه‌ی داوه که پلانێکی ئۆپۆزیسیۆن به هێنده‌ی ڕاگه‌یاندنی جه‌نگه.
سه‌رۆکی یه‌مه‌نی ده‌ڵێت ئه‌و وا سه‌رگه‌رمی تاووتوێکردنی پلانێکه ئه‌وه‌ی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی هاریکاری که‌نداوه‌وه داڕێژراوه.
له‌و باره‌یه‌وه راپۆرتێکی میدیای ده‌وڵه‌تی یه‌مه‌نی ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ی دا که به‌ڕێز عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی مامه‌ڵه‌کردن به شێوه‌یه‌کی پۆزه‌تیڤانه‌ی له ده‌ستپێشخه‌ریه‌که‌ی که‌نداو کرد و هه‌روه‌ها سه‌رۆکی یه‌مه‌نی به‌دوای میکانیزمێکی گونجاو‌دا ده‌گه‌ڕێت بۆ جێبه‌جێکردنی ئاشتیانه‌ی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات.
دوێنێ له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی پارتی ده‌سه‌ڵاتداری کۆنگره‌ی گشتی گه‌ل، ئه‌وه‌ی له شانشینی سعودی به‌ڕێوه‌چوو، عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح تێدا ئه‌م وته‌یه‌ی راگه‌یاند، ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه سه‌رۆکی یه‌مه‌نی له مانگی شه‌شی ئه‌مساڵه‌وه وا له وڵاتی شانشینی سعودی و له‌وێ چاره‌سه‌ری برینه‌کانی بۆ ده‌کڕێت ، ئه‌وانه‌ی به هۆی هێرشێکی موشه‌کی بۆ سه‌ر کۆشکی سه‌رۆکایه‌تی دووچاری هات.
ئه‌مڕۆش جێگری وه‌زیری ڕاگه‌یاندنی یه‌مه‌نی " عه‌بدو ئه‌لجوندی" هوشیاری دایه ئۆپۆزسیۆن په‌یوه‌ست به پلانی ئۆپۆزیسیۆن بۆ دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نێکی نیشتیمانی ، وه‌ک ئه‌لته‌رناتیڤێک بۆ حکومه‌تی هه‌نوکه.