له میانه‌ی کۆنفرانسه‌که‌ی ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه‌ی ئه‌دیس ئه‌بابا له پێناو کۆمه‌ک کۆکردنه‌وه بۆ لێقه‌وامانی وشکه‌سـاڵی له ئه‌فریقا، پتر له 350 ملیۆن دۆلاریان کۆکراوه‌ته‌وه
ده‌سه‌ڵاتداران به درێژایی که‌ناره‌کانی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌سـتیان کردووه به چۆڵـکردنی ئه‌و ناوچانه‌ی که له‌سه‌ر ئۆقیانوسی ئهتلهنتیکن
عێراق باڵیۆزی تورکیای بانگهێشت کردووه تاوه‌کو داوای لێـبکات وڵاته‌که‌ی کۆتایی بهێنێت به‌و هێرشه ئاسـمانیـیانه‌ی ده‌یکاته سه‌ر سه‌رهه‌ڵـداوه کورده‌کان له باکوری عێراق.
به‌رپـرسـانی تورکی ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـکی چێندراوی نێو جاده له هه‌رێمی باشوری خۆرهه‌ڵاتی وڵات ژماره‌یه‌ک سه‌رباز که له نێو پاسێـکی بچوکدا بوون برینداربوون
حکومه‌تی ئیتالیا ده‌ڵێت به ڕۆژێک دوای ئه‌وه‌ی 4 رۆژنامه‌وانی ئیتالی وه‌ک ده‌ڵێن به ده‌ستی پیاوانی لایه‌نگرانی سه‌رۆکی لیبی موعه‌مه‌ر قه‌زافیه‌وه رفێندران
به‌ریتانیا ده‌ڵێت ناتۆ یارمه‌تی سه‌رهه‌ڵـداوانی لیبی ده‌دات له‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌یده‌ن بۆ ده‌سـتگیرکردنی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی و ئه‌ندامانی ڕژێمه‌که‌ی
سه‌رله‌نوێ هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا هێرشیان کردووه‌ته‌وه سه‌ر شـارۆچکه و گونده‌کانی سه‌رانسه‌ری وڵات و له میانه‌یاندا نه‌یارانی حکومه‌تیان ده‌سـتگیرکردووه
ئه‌و کۆمه‌ڵه ڕۆژنامه‌وانه بیانیـیانه‌ی که له لایه‌ن هێزه‌کانی موعه‌ممه‌ر قه‌زافیـیه‌وه له ته‌رابلوسی پایته‌خت ده‌سـتبه‌سه‌رکرابوون له ناکاو ئازادکران
ڕۆژی چوارشه‌ممه له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق به سه‌دان خۆپـیشـانده‌ر له ده‌ره‌وه‌ی کونسوڵخانه‌ی تورکیا خۆپـیشـاندانیان سـازدا بۆ سه‌رزه‌نشـتکردنی تۆپــبارانی ناوچه سـنووریـیه‌کان
وڵاتانی ڕۆژئاوا تاووتوێی به‌رنووسی بڕێارێـکی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌که‌ن سه‌باه‌رت به سه‌پاندنی سـزاکان له دژی سه‌رۆکی سوری به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د و ئه‌ندامانی دهسـتڕۆیشـتووی بنه‌ماڵه‌که‌ی
شه‌ڕ و پـێـکدادان جارێـکی دیکه له ناو کۆمه‌ڵه باره‌گاکانی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی له ته‌رابلوس ههڵـگیرسـایهوه، ئه‌مه‌ش ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی سه‌رهه‌ڵـداوان و خه‌ڵـکی به بۆنه‌ی گرتنی شوێنه‌که خۆشـحاڵی خۆیان ده‌ربڕی
بۆمه‌له‌رزه‌یه‌ک به گوڕی 5.8 به پـێوه‌ری ڕخته‌ر له ژماره‌یه‌ک له ویلایه‌ته‌کانی سه‌ر که‌ناری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریکای دا و بووه مایه‌ی هه‌ژاندنی باڵه‌خانه‌کان و خه‌ڵـکی ناچارکرد بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان
ئێران زنجیره‌یه‌ك چه‌ك و ئامێری له‌شکری نوێی ئاشکراکردووه له ناویاندا موشه‌کی جۆری کروز که ده‌ڵێت مه‌وداکه‌ی 200 کیلۆمه‌تره
شه‌ڕێـکی نوێ له ناو ته‌رابلوسی پایته‌خت ههڵـگیرسـاوهتهوه پاش چه‌ند کاتژمێرێـک له‌وه‌ی سه‌یف ئه‌لئیسلامی کوڕی قه‌زافی له ناوچه‌یه‌کی شـاره‌که‌دا به ئاشـکرایی و به‌بێ ترس خۆی نیشـاندا
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له سوریا سه‌ردانێـکی له ناکاوی بۆ ناوچه‌ی ده‌رعای باشوری وڵاته‌که کرد، ئه‌و شوێنه‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵـگیرسـاندنی خۆپـیشـاندانه‌کانی دژی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د بوو
له‌شـکری تورکیا ده‌ڵێت مه‌زنده ده‌کات له نێوان 90 هه‌تا 100 سه‌رهه‌ڵـداوی کورد له باکوری عێراق کوژرابن له‌وه‌تای له هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه هێرشی ئاسـمانی و هه‌روه‌ها تۆپـبارانکردنهکانی ده‌سـتپـێـکردووه
ئێران ده‌ڵێت ده‌ستیکردووه به گواستنه‌وه‌ی که‌ره‌سته‌کانی که له پیتاندنی سوته‌مه‌نی به‌کارده‌هێنێت بۆ کارگه‌یه‌کی ژێر زه‌وی که هه‌تا ساڵی 2009 نهێنی بووه.
سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون ده‌ڵێت ئه‌و بێزاربووه به‌وه‌ی سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د قسه‌ی خۆی به‌جێ نه‌گه‌یاند و کۆتایی به شـاڵاوه دڕندانه له‌شـکریـیه‌که‌ی له وڵاته‌که‌یدا نه‌هێنا
لیبیا به‌ر له ده‌سـتپـێـکردنی ڕاپه‌ڕینه‌که هه‌نارده‌ی نه‌وتی 2% ی نه‌وتی جیهانی بوو، واته نزیکه‌ی 1.6 ملیۆن بۆشه‌که نه‌وت له ڕۆژێـکدا
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی کاتی لیبیا پـێرۆزبایی له‌و سه‌رهه‌ڵـداوانه کرد که پـێشـڕه‌ویـیان به‌ره‌و ته‌رابلوسی پایته‌خت کرد و گوتی " ئێسـتا ئێمه له دوایـین قۆناغی وه‌ده‌رنانی موعه‌ممه‌ر قهزافیداین."
زیاتر نیشـان بده