شه‌ڕ و پـێـکدادان جارێـکی دیکه له ناو کۆمه‌ڵه باره‌گاکانی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی له ته‌رابلوس ههڵـگیرسـایهوه، ئه‌مه‌ش ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی سه‌رهه‌ڵـداوان و خه‌ڵـکی به بۆنه‌ی گرتنی شوێنه‌که خۆشـحاڵی خۆیان ده‌ربڕی و به سه‌رکه‌وتنێـکی گه‌وره‌یان ناوبردبوو.
ڕۆژی چوارشه‌ممه سه‌رهه‌ڵـداوان به‌رپه‌رچی لایه‌نگرانی قه‌زافیان دایه‌وه و ده‌سـتیان گرت به‌سه‌ر چه‌ک و که‌لوپه‌لی ناو کۆمه‌ڵه باڵه‌خانه‌کانی باب ئه‌لعه‌زیزیه و له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامبوون له گه‌ڕانیاندا به دوای موعه‌ممه‌ر قه‌زافی که نازانرێت له کوێـیه.
لای خۆیه‌وه موعه‌ممه‌ر قه‌زافیش له وتارێـکی پهخشـکراودا داوای له دانیشـتوانی ته‌رابلوس کرد شـاره‌که‌یان له سه‌رهه‌ڵـداوان پاکبکه‌نه‌وه. گوتیشی ئه‌و ته‌رابلوسی به نهێنی چۆڵ کردووه.
که‌ناڵێـکی ته‌له‌فیزیۆی سه‌ر به قه‌زافی له زاری ئه‌وه‌وه بڵاویکرده‌وه که ده‌ڵێت پاشه‌کشه‌کردنی له کۆمه‌ڵه باڵه‌خانه‌کانی باب ئه‌لعه‌زیزیه هه‌نگاوێـکی تهکتیکیـیه پاش ده‌یان گورزی ئاسـمانی ناتۆ بۆ سه‌ر ئه‌و شوێنه. که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌لڕه‌ئی ڕۆژی چوراشه‌ممه ڕایگه‌یاند که‌وا موعه‌ممه‌ر قه‌زافی له ڕادیۆیه‌کی خۆجێـیـیهوه وتارێـکی پـێشـکه‌ش کردووه و تیایدا گوتوویه‌تی یان شه‌هید ده‌بێت و یان ئه‌وه‌تا له شه‌ڕکه‌ی له دژی به گوته‌ی خۆی ده‌سـتدرێژی ناتۆ سه‌رده‌که‌وێت.
هه‌رچه‌نده زوویه‌کی چوارشه‌ممه هیچ ئاماژه‌یه‌ک بۆ گه‌مارۆدانی قه‌زافی و بنه‌ماڵه‌که‌ی نه‌بوو، وه‌لێ دانیشـتوان له ته‌رابلوس یه‌که‌سه‌ر ده‌سـتیان به ئاهه‌نگـگێڕان کرد پاش ئه‌وه‌ی سه‌رهه‌ڵـداوان په‌لاماری کۆمه‌ڵه باڵه‌خانه‌کانی باب ئهلعهزیزیهیان دا.
سه‌رهه‌ڵـداوان هێشـتا به ته‌واوی ده‌ستیان به‌سه‌ر شـاره‌که‌دا نه‌گرتووه، وه له هه‌مان کاتیشـدا ئه‌و ڕۆژنامه‌وانانه‌ی له هوتێلی ڕیکسۆسی ته‌رابلوس به‌هۆی گه‌مارۆی هێزه‌کانی لایه‌نگری قه‌زافی گیریان خواردووه، ده‌ڵێن گوێبیستی ده‌نگی ته‌قه‌یه‌کی زۆر له ده‌ره‌وه‌ی هوتیلهکه بوون.