یه‌کێتی ئه‌فریقا ده‌ڵێت له میانه‌ی کۆنفرانسه‌که‌ی ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه‌ی ئه‌دیس ئه‌بابا له پێناو کۆمه‌ک کۆکردنه‌وه، بڕی پتر له 350 ملیۆن دۆلاریان وه‌ک پاره‌ی نه‌قد کۆکردووه‌ته‌وه بۆ کۆمه‌کی ته‌نگه‌تاوی خۆراک بۆ هه‌رێمی قۆچی ئه‌فریقا ئه‌وه‌ی وشکه‌ساڵی و برسێتی به‌رۆکی گرتووه.
له وته‌که‌یدا بۆ په‌یامنێران ژان پینگ سه‌رۆکی کۆمسیۆنی یه‌کێتی ئه‌فریقا گوتی بڕه کۆمه‌کی کۆکراو ، 300 ملیۆنی له لایه‌ن بانکی گه‌شه‌پێدانی ئه‌فریقایی دابین کراوه و بڕی 51 ملیۆنیشی له لایه‌ن کۆمه‌ڵ و ڵاتانی ئه‌فریقاوه دابینکراوه.
پـێشـتر وه‌ها بڕیاربوو له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه ئه‌نجام بدرایه ،به‌ڵام به هۆی ناکۆکی په‌یوه‌ست به دیاریکردنی کاتی سازدانی کۆبونه‌وه‌که وه‌ک به‌رپرسان گوتیان ، ئه‌م کۆنفرانسه دواخرا بۆ ئه‌مڕۆ.
54 ئه‌ندامی یه‌کێتی ئه‌فریقا ئه‌وانه‌ی هه‌تا ئێستا به‌ڵێنی دابینکردنی بڕی 500 هه‌زار دۆلاریان وه‌ک کۆمه‌ک داوه ، به‌هۆی سستیان له کاردانه‌وه له‌مه‌ڕ قه‌یرانه‌که ، ئه‌م ڕابه‌رانه به توندی ره‌خنه‌یان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته لێگیراوه.
هه‌فته‌ی رابردوو به‌رپرسێکی باڵای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گوتی به‌هیواین له کۆنفرانسه‌که‌ی ئه‌مڕۆدا بڕی 600 ملیۆن دۆلار کۆمه‌ک کۆبکرێته‌وه، هاوکات نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌شڵێت سه‌رجه‌م به به‌های بڕی 2.5 ملیار دۆلار بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی برسێتی و وشکه ساڵی له هه‌رێمی قۆچی ئه‌فریقادا پێویسته .
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه ، دوێنێ کنایۆ نوانزی سه‌رۆکی بوجه بۆ گه‌شه‌ی بواری کشتوکاڵی سه‌ر به رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان خۆشحاڵی خۆی له‌مه‌ڕ کۆنفرانسه‌که‌ی ئه‌مڕۆی په‌یوه‌ست به کۆمه‌ککردن ده‌ربڕی و گوتی نابێت ئه‌فریقا چاوه‌ڕوانی کۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی بکات بۆ ئه‌وه‌ی کێشه‌کانی ئه‌فریقایی چاره‌سه‌ربکه‌ن.