ڕۆژی چوارشه‌ممه له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق به سه‌دان خۆپـیشـانده‌ر له ده‌ره‌وه‌ی کونسوڵخانه‌ی تورکیا خۆپـیشـاندانیان سـازدا بۆ سه‌رزه‌نشـتکردنی تۆپــبارانی ناوچه سـنووریـیه‌کان له لایه‌ن هێزه‌کانی تورکیاوه.
خۆپـیشـانده‌ران داوایان له ئه‌نکه‌ره کرد تۆپـبارانهکان ڕابگرێت که بوونه‌ته مایه‌ی کوژرانی 7 که‌سی سیڤیل.
هه‌ر ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له شـاری دهۆکیش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست له به‌رده‌می پارێزگای شـاره‌که‌دا خۆپـیشـاندانێـکی جه‌ماوه‌ری سـازکرا و تیایدا ئیدانه‌ی هێرشه‌کانی تورکیا کران و داوای ڕاگرتنیان کرد.
له‌و باره‌یه‌وه ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرتی سه‌لام باڵایی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له دهۆک بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:42 خوله‌كه.