باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له سوریا سه‌ردانێـکی له ناکاوی بۆ ناوچه‌ی ده‌رعای باشوری وڵاته‌که کرد، ئه‌و شوێنه‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵـگیرسـاندنی خۆپـیشـاندانه‌کانی دژی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د بوو.
کاربه‌ده‌سـتانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له دیمه‌شق ده‌ڵێن باڵیۆز ڕۆبه‌رت فۆرد ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سه‌ردانی شـارۆچکه‌ی جاسمی کردووه.
ئه‌م سه‌ردانه پاش مانگێـک دێت له‌وه‌ی باڵیۆز فۆرد و هه‌روه‌ها باڵیۆزی فه‌ڕه‌نسـا ئێرێـک شوڤه‌لـلیه سه‌ردانی شـاری حه‌مایان کرد و توڕه‌بوونی کاربه‌ده‌سـتانی سوری لێـکه‌وه‌ته‌وه. ئه‌م هه‌نگاوه وای له حکومه‌تی سوریا کرد مه‌رج بۆ هاتووچۆی ئه‌و دوو باڵیۆزه دابنێت.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێس ده‌ڵێت به‌ڕێز فۆرد مۆڵه‌تی له حکومه‌تی سوریا بۆ ئه‌م سه‌ردانه وه‌رگرتووه.