ئێران زنجیره‌یه‌ك چه‌ك و ئامێری له‌شکری نوێی ئاشکراکردووه له ناویاندا موشه‌کی جۆری کروز که ده‌ڵێت مه‌وداکه‌ی 200 کیلۆمه‌تره.
سه‌رۆکی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دروسـتکردنی ئه‌م موشه‌که‌ی له لایه‌ن ئێرانه‌وه ڕاگه‌یاند. میدیاکانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی ئێران ده‌ڵێن هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سیسته‌مێکی تۆرپیدی ڕاگه‌یاندووه که کڵاوه‌یه‌کی 220 کیلۆگرام ته‌قه‌مه‌نی هه‌ڵده‌گرێت له‌گه‌ڵ ئامێرێکی ده‌ریای که له لایه‌ن هێزه‌کانی دهریایـیهوه به‌کارده‌هێنرێت.
ڕاپۆرته‌کانی سه‌ر به ده‌وڵه‌ت ده‌شڵێن موشه‌که‌که به قادر ناوبراوه و به‌وه وه‌سفکراوه که هێزێکی تێکده‌ری به‌توانای هه‌یه که ده‌توانرێ دژی که‌شتی جه‌نگی یاخوود ئارمانجی که‌نار ده‌ریایی دوژمن به‌کاربهێنرێت.
ئێران ناوه‌به‌ناوه به‌ره‌و پێشچوونی ئامێره له‌شکریـیه‌کانی ده‌سـتکردی خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێت. له مانگی شه‌شدا تاران ڕایگه‌یاند به سه‌رکه‌وتوانه 2 موشه‌کی تاقیکردۆته‌وه که مه‌وداکه‌یان 1900 کیلۆمه‌تره.
له هه‌واڵیکی جودادا دادگایی‌کردنی ئه‌و پیاوه ئێرانیه ده‌ستیپێکردووه که تۆمه‌تبارکراوه به‌وه‌ی ڕۆڵی هه‌بووه له کوشتنی زانایه‌کی باڵای ناو‌کی له ساڵی 2010.
ڕاپۆرته‌کانی میدیای سه‌ر به ده‌وڵه‌تی ئێران ڕاده‌گه‌یه‌نن ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دادگایی‌کردنی ماجد جه‌مالى فاشی ده‌ستیپێکردووه. ده‌ڵێن گومانباری سه‌ره‌کیـیه له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی بووه هۆی کوژرانی مه‌سعود عه‌لی موحه‌مه‌دی.