حکومه‌تی ئیتالیا ده‌ڵێت به ڕۆژێک دوای ئه‌وه‌ی 4 رۆژنامه‌وانی ئیتالی وه‌ک ده‌ڵێن به ده‌ستی پیاوانی لایه‌نگرانی سه‌رۆکی لیبی موعه‌مه‌ر قه‌زافیه‌وه رفێندران، ئه‌و رۆژنامه‌وانانه ئازادکراون.
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیتالیا ئازادکردنی رۆژنامه‌وانه‌کانی پشتڕاست کرد به‌ڵام هیچ ورده‌کاریه‌کی دیکه‌ی له‌و باره‌یه‌وه ڕانه‌گه‌یاند.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه گروپی ئازادکراوان له دوو هه‌واڵنێری ڕۆژنامه‌ی کۆرێر دێلا سێرا و یه‌ک رۆژنامه‌وانی تورینس لا ستامپا و رۆژنامه‌وانێکی دیکه له ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی ئهڤـڤنێره.
به‌ڵام شۆفێری رۆژنامه‌وانه‌کان له میانه‌ی کاری رفاندنهکهیاندا کوژرا، رووداوه‌که دوێنێ چوارشه‌ممه له‌سه‌ر شاڕێی نێوان شارۆچکه‌ی زاویه‌ی خۆرئاوای وڵات و ته‌رابلوسی پایته‌ختدا روویدا.
ئه‌وه‌ی شایانی گوتنه رفاندنی ئه‌و رۆژنامه‌وانه ئیتالیاییانه به چه‌ند کاتژمێرێک دوای ئه‌وه بوو که 35 رۆژنامه‌وانی بیانی له لایه‌ن هێزه‌کانی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی سه‌رۆکی لیبیه‌وه ده‌ست به‌سه‌رکران و بۆ ماوه‌ی نزیکه‌ی 4 رۆژ له ئوتێلی ریکسس دا له ته‌رابلوسی پایته‌خت ده‌ست به‌سه‌رکران .
مه‌سه‌له‌ی ئازادکردنی ئه‌م رۆژنامه‌وانه ئیتالیاییانه ده‌ست به‌جێ ئاشکرا نه‌بوو ، به‌ڵام ئه‌مانه به ماوه‌یه‌کی کورت دوای گه‌یشتنی نوێنه‌رانی رێکخراوی خاچی سوور بۆ ئوتێلی ناوبراو ئازادکران.